سه‌رۆك بارزانی: مەحاڵە قبووڵ بکەین دەست بۆ دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان درێژ بکرێت

ئه‌مرۆ له شارى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى ئاهه‌نگێك بۆ یادى 51 ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول ئه‌نجام درا، كه تێیدا كوسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى و ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسانى ئیدارى و سیاسى ئاماده‌ى بوون ، له سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌دا له لایه‌ن كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركرایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر ووته‌ى به‌خێرهێنان پێشكه‌ش كرا.
دواتر كاكه‌مین نه‌جار داواى له سه‌رۆك بارزانى كرد، كه به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات.
له سه‌ره‌تادا سه‌رۆك بارزانى به‌خێرهاتنى میوانه‌كان كرد و شۆرشى ئه‌یلولى به شۆرشى هه‌موو گه‌لى كوردستان ناوبرد و شه‌ره‌فى ئه‌و شۆرشه‌شى بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گێرایه‌وه.
دواتر باسى له گرنگى هه‌ڵگیرسانى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول كرد و رایگه‌یاند: شۆڕشی ئەیلوول مێژوویەکی نوێی دروست کرد و وای کرد هەموو تاکێک کورد لە سەرتاسەری کوردستان بڕوا بەخۆی بکات و بووە شۆڕشێک لە چاکسازیی کۆمەڵایەتیدا و زۆر داب و نەریتی نەگونجاوی نەهێشت.
هەروەها گووتی: شۆرشى ئه‌یلول له یاساى نێوده‌وڵه‌تى لاى نه‌داوه و به حیكمه‌تى بارزانى نه‌مر رێگا نه‌درا كه شه‌رى كورد و عه‌ره‌بى لێ بكه‌وێته‌وه.
هەروەها گووتی: شۆڕشی ئەیلوول بووە دایک بۆ هەموو شۆڕشەکانی دوای خۆی و ئومێدی دا بە هەموو خەڵکی کوردستان.
سه‌رۆك بارزانى له باره‌ى قوربانیدانى گه‌لى كورد له پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه ره‌واكانى راشى گه‌یاند: چۆن ده‌كرێت پاش ئه‌نفال كه‌سانێك هه‌بن دژى ئازادى كورد بن.
سه‌رۆك بارزانى له‌باره‌ى عێراقه‌وه ته‌ئكیدى كرده‌وه: كه عێراق پێویستى به دیموكراتیه‌ت هه‌یه و به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وه نه‌چسپاوه، روونیشى كرده‌وه كه نابێ عێراق بۆنى دیكتاتۆریه‌تی لێ بێت، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى دیكتاتۆریه‌ت له عێراق رایگه‌یاند: ئێمە ئامادەین هەموو گرفتەکان بەپێی دەستوور چارەسەر بکەین بەڵام ئەگەر کەسێک وابیر بکاتەوە دەتوانێ بەزۆر شت لەسەر کوردستان فەرز بکات و بەکەڵەگایەتیی دەسکەوتەکان لە کورد بستێنێتەوە ئەوە مەحاڵە. گووتیشی: من دەزانم خراپترین شت شەڕە بەڵام له شه‌ڕ خه‌راپتر ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بكه‌وێته حوکمی دیكتاتۆری.
سەرۆک بارزانی گووتیشی: ئێمە وەکو کورد لە هەموو پارچەیەک سەردەمی ئەوە چووە هێرشبەر بین یان بیر لە شەڕ بکەینەوە بەڵام دەبێ ئامادە بین بۆ ئەوەی بەرگریی لەخۆمان بکەین.
سه‌رۆك بارزانى له‌باره‌ى وه‌زعى ناوخۆى سوریا رایگه‌یاند: كه گه‌لى سوریا بۆ خۆى ده‌توانى بریار له سه‌ر ئایینده‌ى خۆى بدات، به‌ڵام وه‌زعى سوریا بۆ ئێمه‌ش گرنگى خۆى هه‌یه و پشتگیرى له داواكانى گه‌لى كورد له سوریا ده‌كه‌ین.
له كۆتایى وته‌كانیدا سه‌رۆك بارزانى له‌باره‌ى شێواندنى مێژووى شۆرشى ئه‌یلول له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه رایگه‌یاند: ئێمه دژى ئه‌وانە ده‌وستین له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، كه دژى ئه‌م مێژوویه بێت و سوكایه‌تى به شۆرشى ئه‌یلول و خه‌باتى پێشمه‌رگه بكات.
دواتر سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ووتارێكى به‌و بۆنه‌یه پێشكه‌ش كرد و سه‌ره‌تا پیرۆزبایى ئه‌و یاده‌ى له سه‌رجه‌م خه‌ڵكى كوردستان كرد و راشى گه‌یاند: ئه‌م شۆرشه شۆرشێكى گشتگیر و سه‌رتاسه‌رى بوو و جێگاى ئومێدى ته‌واوى پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان بووه.
دواتر به چه‌ند گۆرانییه‌ك له لایه‌ن چه‌ند گۆرانیبێژێكه‌وه مه‌راسیمه‌كه رازایه‌وه.
ده‌قی وتاری به‌رێز سه‌رۆك بارزانی :




