بارزان .. یه‌كه‌م رۆژى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانى به‌ڕێوه‌چوو
ئیرۆ ب ئاماده‌بوونا رێزدار مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ و ماڵباتا بارزان و كه‌س و كارێن خوه‌دێ ژێ رازی شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانى، یه‌كه‌م رۆژا به‌هیا خوه‌دێ ژێ رازی ل گۆندێ دۆرێ ل ده‌ڤه‌را بارزان، برێڤه‌چوو.
له رێوره‌سمى پرسه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتیان و به‌رپرسانى ئیدارى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌سایه‌تیى ئاینیى له هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانتاران له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رجه‌م فڕاكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى دام و ده‌زگاكانى كوردستان و یه‌كێتى زانایانى ئاینى كوردستان و به‌شدارییان كرد له‌وانه‌ش كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان و ئه‌سیل نوجێفى پارێزگارى مووسڵ و فه‌لاح حه‌سه‌ن نه‌قیب و پارێزگارى كه‌ركووك و مه‌تڕان ڕه‌بان پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى و خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد .
جێگه‌ى باسه رۆژی یه‌كشه‌مه 13/5/2012 شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانى ئامۆزا و نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى له بارزان له ته‌مه‌نى حه‌فتا و شه‌ش ساڵیدا به نه‌خۆشیه‌كى كتوپڕ كۆچى دوایى كرد و چووه به‌ر دلۆڤانى یه‌زدانى مه‌زن.




