له ساڵیادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا ده‌زگاى باڵاى ئه‌یلوول به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه

ده‌زگاى باڵاى ئه‌یلوول له یادى 51 ساڵه‌ى شۆڕشى ئه‌یلوولى مه‌زن به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە :پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و حیكمه‌تى بارزانى نه‌مر و ئیراده‌ى پۆڵایینى پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول واى كرد گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بۆ كورد به‌دى بێت ئه‌ویش به‌یاننامه‌ى یازده‌ى ئادارى ١٩٧٠بوو كه دوژمن چوكى دادا و ناچار كرا دان به مافه ره‌واكانى گه‌لى كورددا بنێت.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به درێژایى مێژوو به هۆى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دڕندانه‌ى كه حكوومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى ده‌رهه‌ق به گه‌لى كورد هه‌یانبووه، گه‌لى كوردیان وه‌ك دڕنده‌یه‌كى شاخاوى به جیهان ناساندبوو، به‌ڵام هه‌ستى ئازادى خوازى كوردستانیان وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكى ئازادیخواز له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا رووى له گه‌شه‌سه‌ندن كردوو ئه‌وه بوو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به رابه‌رایه‌تى مه‌لا مسته‌فا بارزانى نه‌مر به درێژایى چوارده ساڵ خه‌باتى ئاشكرا و نهێنى و هه‌وڵ دان و دیالۆك بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ كارى بۆ ئه‌وه كرد كه دۆزى ره‌واى كورد به بێ شه‌رو سه‌رده‌میانه له سه‌ر مێزى گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و خوێنى كه‌س به ده‌ستى ئه‌وه‌كه‌ى تر نه‌رژێندرێت كه ئه‌مه‌یان له هیچ گۆشه‌یه‌ك له فه‌رهه‌نگى تێشگه‌یشتنى دوژمنانى كورد جێگاى نه‌بۆوه و له سه‌ر بیر‌و ڕا شۆڤینیه‌كانیاندا به‌رده‌وام بوون و بگره كوردیان به هاووڵاتى پله دووش هه‌ژمار نه‌ده‌كرد و بریارى سڕێنه‌وه‌ى ئه‌م گه‌له له ناخیان دا هه‌ڵده قووڵا.
بۆیه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به تێگه‌یشتنى ته‌واو له نیازى گلاوى دوژمن و به ناچار ته‌نها رێگاى مانه‌وه‌ى مرۆڤى كوردى له هه‌ڵگیرسانى شۆڕشێكى جه‌ماوه‌رى و سه‌رتاسه‌رى دا دۆزییه‌وه هه‌ر بۆیه له دوا جار‌و دوا ساته‌كانى گفتوگۆكردندا له یازده‌ى ئه‌یلوولى ساڵى هه‌زارو نۆسه‌دو شێست یه‌ك شۆڕشێكى سه‌رتاسه‌رى و جه‌ماوه‌رى و هاوچه‌رخى دا كه هه‌تا هه‌تایه خه‌بات و قوربانى دانى ئه‌م شۆڕشه له په‌رتووكى مێژوو و بزاڤى شۆڕشگیرى كوردستانیان به ووشه‌ى زێر ده‌نه‌خشرێت بێ گومان نووسنه‌وه‌ى مێژووى شۆڕشگێرى كوردستانیان به بێ ئاماژه پێكردنى به شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول كه‌م و كورى ده‌بێت و مێژوویه‌كى له‌نگ ده‌بێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و حیكمه‌تى بارزانى نه‌مر و ئیراده‌ى پۆڵایینى پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول واى كرد گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بۆ كورد به‌دى بێت ئه‌ویش به‌یاننامه‌ى یازده‌ى ئادارى ١٩٧٠بوو كه دوژمن چوكى دادا و ناچار كرا دان به مافه ره‌واكانى گه‌لى كورددا بنێت.
له كۆتایی بەیاننامەکەشدا هاتووە: له یادى تێپه‌ربوونى په‌نجاو یه‌ك ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا سه‌رى رێز‌و نه‌وازش داده‌نوێنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌هیدانه‌ى گیانى خۆیان به‌خت كرد له پێناو كورد‌و كوردستاندا له سه‌روویانه‌وه بارزانى نه‌مر و كاكه ئیدریسى هه‌میشه زیندوو.




