سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسوڵی گشتیی نوێی كۆریای باشوور کرد

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 10/9/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز كیم یۆنگ هیۆن كونسوڵی گشتیی نوێی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسوڵی گشتیی نوێی كۆریای باشوور له هه‌رێم كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا كرد و رایگه‌یاند كه هه‌ر چه‌ند ته‌مه‌نی ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆر نییه به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا توانرا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه هه‌ر دوولا كۆ بكاته‌وه ، تیپی زه‌یتون توانی له‌و ماوه‌یه‌دا كه له هه‌رێم بوو سۆزی خه‌ڵكی كوردستان بۆ لای خۆی راكێشێ ، بۆیه حكومه‌ت و گه‌لی كوردستان به چاوێكی پڕ رێزه‌وه سه‌یری رۆڵی ئه‌و تیپه ده‌كه‌ن و خزمه‌تێكی زۆریان پێشكه‌ش به گه‌لی كوردستان كرد.
كونسوڵی گشتیی نوێی كۆریای باشوور وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌م ئه‌ركه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا پێی سپێردراوه ، رێز و سڵاوی گه‌ل و حكومه‌تی كۆریای ئاراسته‌ی گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هیوای خواست كه بتوانێ له ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێم ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا به‌ره‌و پێشتر به‌رێت و ستایشی ره‌وشی ئارام و سه‌قامگیری هه‌رێم و ئه‌و پێشكه‌وتنانه كرد كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه بینیوه و رایگه‌یاند كه گه‌ل و حكومه‌تی كۆریای باشوور به چاوێكی پڕ رێزه‌وه سه‌یری سه‌ركردایه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن كه توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌من و سه‌قامگیری بێنێته ئاراوه كه ئه‌مه‌یش وایكردووه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای وڵاته‌كه‌ی ڕوو له هه‌رێم بكه‌ن .




