ده‌رگای ساڵی خوێندنی 2012 – 2013 كرایه‌وه

هه‌روه‌ك بڕیاربوو ئه‌مڕۆ 10ی ئه‌یلول ساڵی نوێی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و یه‌كه‌م زه‌نگی خوێندن له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری په‌روه‌رده و پارێزگاری هه‌ولێر لێدرا و ده‌رگای ساڵی خوێندنی 2012 – 2013 كرایه‌وه.
به ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری په‌روه‌رده و پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری یه‌كێتی مامۆستایان و فیدراسیۆنی رێكخراوه قوتابی و خوێندكارییه‌كانی كوردستان رێوڕه‌سمێك له خوێندنگای ئاماده‌یی ساباتی كچان به‌ڕێوه‌چوو .
له وته‌یه‌كیدا عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای پیرۆزبایی خوێندن له خوێندكاران‌و مامۆستایان، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرۆسه‌ی خوێندن و پێشكه‌وتن زانست و پێشكه‌وتن دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه كرد كه بۆ باشتركردنی ره‌وشی خوێندن و دروستكردنی باڵه‌خانه و دابینكردنی پێداویستییه‌كان كراوه.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان و پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی رێكخراوه قوتابی و خوێندكارییه‌كانی كوردستان وته‌یان به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شكرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی خوێندن و ساڵی تازه دووپاتكرده‌وه و دواتر له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده و پارێزگاری هه‌ولێر یه‌كه‌م زه‌نگی خوێندنی ئه‌مساڵ لێدرا و خوێندكاران ده‌ستیان به خوێندنی ساڵی تازه كرد.
كردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن له‌كاتێكدا تاكو ئێستا ئه‌نجامی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله‌كانی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار خوێندكار له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی هه‌یه.




