٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محەممەد عەللاوی: هەموو شتێك ئاشكرا دەكەم

سەرچاوە: KDP.info

محەممەد عەللاوی، وەزیری گەیاندنی عێراق كە رۆژی 26/8/2012 لەلایەن نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە لادرا، بە رووداوی راگەیاندووە كە سەرەتای مانگی داهاتوو دەچێتە بەردەم پەرلەمان و لەوێ هەموو شتێك ئاشكرا دەكات.

یەكێك لەو كێشانەی بەرەوڕووی محەممەد عەللاوی بووەوە، گرێبەستێكی وەزارەتەكەی بوو لەگەڵ كۆمپانیای نەورۆز تیلیكۆم بۆ بەستنەوەی كێبڵی زەمینی ئینتەرنێتی عێراق بە جیهانەوە لەڕێگەی هەرێمی كوردستان كە بایی 150 ملیۆن دۆلارەو 80%ی پڕۆژەكە تەواو بووە.

هەروەها ئینتەرنێتی ئەوروپای بە ئاسیا و ئوسترالیاوە دەبەستەوە، كەچی بەبڕیارێكی مالیكی بەبیانووی "مەترسی ئەمنی" راگیرا و پەرلەمانتارانی سەر بە دەوڵەتی یاساش دەڵێن گەندەڵی دارایی لەو گرێبەستەدا كراوە، بەڵام بەها ئەعرەجی، سەرۆكی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق رۆژی 7/9/2012 رایگەیاند كە ئەو گرێبەستە هیچ جۆرە گەندەڵییەكی تێدا نەبوو. هەربۆیە تەڵاڵ زەوبەعی، ئەندامی لیژنەی نەزاهە داوای لە مالیكی كرد "لەبەردەم گەلی عێراق و بەئاشكرا داوای لێبووردن بكات".

هەواڵی پەیوەندیدار