سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتی تایبه‌تیی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆكی پێبه‌خشرا

له خولی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك، خه‌ڵاتی تایبه‌تی فێستیڤاڵ به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی به‌خشرا، بۆ پشتگیری به‌رده‌وامی له سینه‌مای كوردی و به‌ره‌و پێشبردنی.
له میانه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كه‌م رۆژی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكی فێستیڤاڵ عادل حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵ ده‌به‌خشێته نێچیرڤان بارزانی، چ وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت و چ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌مخۆی بواری سینه‌مای له كوردستاندا، كه به‌رده‌وام پاڵپشتی لێی كردووه و له دوای راپه‌رِینه‌وه تا ئه‌مڕۆ خزمه‌تێكی زۆری پێگه‌یاندووه.
زیره‌ك كه‌مال به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌بوو و خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.
ئه‌م فێستیڤاڵه درێژه‌پێده‌ری فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك به‌رلینه و پارساڵ یه‌كه‌م خولی له شاری دهۆك و به‌رلین به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆی به‌خشییه خانه‌واده‌ی سینه‌ماكاری ناوداری كورد یه‌لماز گونای.
چالاكییه‌كانی یه‌كه‌می خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك، به چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سینه‌مای دهۆك سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی پارێزگای دهۆك و فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك به‌رلین، له رۆژانی 9-16 ئه‌یلوول/ سه‌پته‌مبه‌ر 2012، له هۆڵی كۆنگره‌كان له شاری دهۆك به‌رِێوه ده‌چێت.
له خولی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵدا، 78 فیلمی سینه‌مایی، دیكۆمێنتاری و كورته فیلمی بیانی و كوردستانی و به ئاماده‌بوونی زیاتر له 100 سینه‌ماكاری كوردستان و جیهان، نمایش ده‌كرێن، جگه له ته‌رخانكردنی به‌شێكی تایبه‌ت به فیلمه سینه‌ماییه ئیتالییه‌كان.




