سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی عێراقی ئیدانه كرد

له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان زنجیره كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئیدانه كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی : به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان. رۆژی یه‌كشه‌ممه تیرۆریستان زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و كاری تیرۆریستیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای عێراق له كه‌ركووك و دووزخۆرماتوو و زومار و به‌غدا و چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجامدا كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستیانه ده‌كات؛ هاوكات سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی به خانه‌واده‌ی شه‌هید و قوربانیان راده‌گه‌یه‌نێ و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێ.
ئه‌م كاره تیرۆریستیانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه تیرۆریستان جومجۆلی خۆیان به‌رفراوان كردووه و حكومه‌تی فیدراڵیش له جیاتی ئه‌وه‌ی به بایه‌خه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وانه بوه‌ستێ و راده‌یه‌كیان بۆ دابنێ هه‌ر خه‌ریكی خولقاندی ته‌نگژه له داوی ته‌نگژه‌یه كه ئه‌مه‌ش وای كردووه بۆشاییه‌كی ئه‌منی له ولات دا دروست ببێ و گروپه تیرۆریستیه‌كانیش ئه‌م بۆشاییه بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی بقۆرزنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
9/9/2012




