به هه‌وڵی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێم ئۆپه‌راسیۆنی دیجله ڕاگیرا

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌رمانده‌ی دیجله له‌شاری كه‌ركووك جێبه‌جێ ناكرێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه سبه‌ینێ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی فه‌رمانده‌ی دیجله له‌كه‌ركووك ناكرێت كه ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست
مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له‌شاری""كه‌ركوك"" ئەمرۆ10 / 9 / 2012 جێبه‌جێ ناكرێت.
له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌واڵه سه‌ره‌تایانه‌ی پێمان گه‌یشتووه، له‌باره‌ی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له (K1) كه‌یوانی شاری كه‌ركوك كه بڕیار وابوو ڕۆژی 10 / 9 / 2012 ئه‌نجام بدرێت، جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌وه‌ش دیاره سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پارێزگار وئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه، كه له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال به نوێنه‌ری تایبه‌تی به‌ڕێزیان ڕای جه‌نابیانی له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه گه‌یانده به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، هه‌ولدانی سه‌رۆك بارزانی به‌هۆی سازدانی كۆبونه‌وه‌ی حیزبه كوردستانیه‌كان و گه‌یشتن به‌هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش و كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه‌وه ئه‌ویش به‌پشتیوانیكردنی هه‌ڵویست و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاڕێزگای كه‌ركوك، جگه له‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه گرنگانه، هه‌وڵی به‌ڕێز ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و به‌ڕێز پارێزگار كه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا بریاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه وه‌رگیراو داوا كرا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدرالی عێراق به‌فه‌رمی فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ڕێز پارێزگار به‌شێوازی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ داوایكرد له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدرالی عێراق كه فه‌رمانی دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌ییه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، دیاره ئه‌م كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستییه بونه مایه‌ی هه‌ڵوشاندنه‌وه‌و جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه له ڕۆژانی (3 و7و10 / 9 / 2012) .
بێ گومان هه‌وڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌گشت ئاراسته وشێوازه‌كان له پێناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه به‌یه‌كجاره‌كی.
فه‌ریق
جـه‌بـار یـاوه‌ر مـه‌نـده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
و ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌ڕمی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم




