كۆبوونه‌وه‌ی ئاژانسه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو

عیماد ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان ئارامه‌و له ڕووی ئاوه‌دانیشه‌وه گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه , داواشیكرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانی له ناوچه‌كانی تری عیراق و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له پێناو به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی پرۆسه‌ی حكومڕانی ته‌ندروست و خزمه‌تگوزار.
عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریكرد له كردنه‌وه‌ی كوبونه‌وه‌ی ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌مڕۆ9/9 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو ,كه بۆ جاری دووه‌مه له شاری هه‌ولێر ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌درێ و ساڵانه ئاژانسه‌كانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به ڕێكخسنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی ناوخۆی خۆیان و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی تری عیراق .
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم ئاماده‌ی بوو ، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به ناوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌م جۆره له هه‌رێمی كوردستان و به گرنگی وه‌سف كرد له پێناو هاوكاری زیاتری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق به گشتی و سوپاسی هه‌موو ڕێكخراوه‌كانیشی كرد كه درێخیان نه‌كردووه له هاوكاری كردنی عیراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی و رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی داوه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بوژانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێوه‌رو بنه‌ماو ستاندارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بگونجێنێ و به جۆرێك بێت بتوانرێ زۆرترین خزمه‌ت به هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه بگات و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به پێی پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كات.
هه‌روا ڕوونیشی كرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام له هه‌وڵی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی سه‌رجه‌م بواره‌كانه‌و كاریش ده‌كه‌ین تا به سیستمێكی پێشكه‌وتوو ئه‌و گه‌شه كردنه له هه‌موو سێكته‌ره‌كان ڕه‌نگ بداته‌وه, جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روا ڕوونیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌ڕووی ئاوه‌دانی و ژێرخانی ئابووری و چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره‌ی بیانی له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و ئاستی وه‌به‌رهێنان گه‌شه‌ی زۆری به خۆیه‌وه بینوه .
دواتر جاكلین بادكۆك جێگری نوینه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ووته‌یه‌كیدا سوپاسی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كرد بۆ به‌شداربوونی له كۆبوونه‌وه‌كه‌و رایگه‌یاند: ئێمه به بایه‌خه‌وه ده‌ڕانینه هه‌رێمه‌ی كوردستان و خۆشحاڵین كه لێره كۆبووینه‌ته‌وه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئێمه تا تێڕوانینمان گه‌ڵاڵه بكه‌ین وبیروڕا بگۆرینه‌وه وپێداچوونه‌وه‌یه‌كیش ده‌بێ بۆ كار و به‌رنامه‌كانمان له‌گه‌ڵا حكومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی تری ناوچه‌كه و ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه لێكتر نزیك بوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان و دانانی به‌رنامه‌ی هاوبشی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت ,
هه‌روه‌ك باسی ئه‌وه‌شی كرد كه ڕێكخراوه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاری و پشتیوانی كردنتان و مایه‌ی خۆشحاڵیشمانه كه حكومه‌ت به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندی و هاوكاریه‌كانمان، هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێره نێرده‌یه‌كی سیاسیه‌و كاری ئاژانسه‌كه‌ش لێره بوونیان زیاتر ده‌بێت له ئاینده.




