دادگەی باڵای تاوانه‌كانی عیراق سزای له‌سێداره‌دانی بۆ تارق هاشمی دەرکرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دادگەی تاوانه‌كانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی بۆ جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق تارق هاشمی و ئه‌حمه‌د قه‌حتان، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی تایبەتی هاشمی ده‌ركرد.
له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، كه هاوشێوه‌ی دانیشتنه‌كانی دیكه به شێوه‌ی غیابی به‌ڕێوه‌چوو، دادگه گوێی له چه‌ند شایه‌تحاڵێكی دیكه گرت كه هه‌موویان شاهێدییان له‌سه‌ر ده‌ستهه‌بوون و تێوه‌گلانی هاشمی له كرده‌ی تیرۆریستی و هاندان بۆ ئه‌نجامدانیان ده‌كرد. سه‌ره‌نجامیش دادگه هه‌ریه‌ك له هاشمی و ئه‌حمه‌د قه‌حتان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هاشمی به تاوانبار له‌قه‌ڵمدا و حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردن.




