ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی ڕاگەیاند

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا چەند بڕیارێکی گرنگی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتییانەوە ڕاگەیەندران، لەوانەش:
· هه‌فته‌ى ڕۆژێك وه‌زیره‌كان پێشوازى له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
· له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان سه‌ندووقى سكاڵا داده‌مه‌زرێت.
· تا ناوه‌ڕاستى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو بودجه‌ى ساڵى 2013 ئاماده ده‌كرێت.
· وه‌زاره‌تى شاره‌وانى قه‌رزه‌كانى هاووڵاتیان ده‌داته‌وه.
· ئه‌وانه‌ى كارت و فه‌رمانیان هه‌یه، زه‌وى وه‌رده‌گرن.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ى ئه‌یلوولى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت؛ كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 13ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاماده‌كردنى بودجه‌ى ساڵى داهاتووى 2013 خرایه ڕوو. به پێى ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ى كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانان و وه‌زاره‌تى ئابوورى و دارایى و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانه‌وه كراوه، بڕیار وایه تا ناوه‌ڕاستى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو بودجه‌ى ساڵى 2013ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێت و بۆ سه‌ره‌تاى ساڵى تازه، بودجه له په‌رله‌مانیش په‌سه‌ند كرا بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌چوونى كار و خزمه‌تگوزارییه‌كان له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى خرایه ڕوو كه له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌سند كرا. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیرى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له‌وه‌تاى كابینه‌ى نوێ ده‌ستى به كار كردووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ ئاستێكدا، ده‌ست نه‌خراوه‌ته كاروبارى وه‌زاره‌ته‌كه‌وه و پێدانى زه‌ویى موساته‌حه و ته‌رخانكردنى زه‌وى بۆ پرۆژه‌كان، ته‌نیا له چوارچێوه‌ى یاسا و ڕێنماییه‌كاندا بووه.
هه‌ر له به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى شاره‌وانیدا هاتووه كه وه‌زاره‌ت گرنگییه‌كى به‌رچاوى به پرۆژه‌ى ئاو و ڕاگرتنى پاكوخاوێنیى شار و شارۆچكه‌كان داوه و سه‌ركه‌وتنى پلانى وه‌زاره‌ت له بوارى ئاودا وا ده‌كات كه به سه‌دان بیرى ئاو ده‌ستیان لێ هه‌ڵبگیرێت و ئاوى ژێرزه‌وى بپارێزرێت. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كى وه‌زا‌ره‌تیش بۆ به‌كارهێنانى ئاوى پاكنه‌كراوه بۆ شوشتن و ئاودان هه‌یه كه ده‌بێته هۆى پاراستنى ئاوى پاكى خواردنه‌وه و له قۆناغى یه‌كه‌مدا له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌ر به پێى به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، زۆرترین ده‌سه‌ڵاته‌كان دراونه‌ته ده‌زگاكانى خواره‌وه‌ى وه‌زاره‌ت و هه‌روه‌ها بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه و داواكارییه‌كانى هاووڵاتیانش، هه‌موو ڕۆژانى سێشه‌ممه، وه‌زیرى شاره‌وانى و به‌رپرسه په‌یوه‌ندداره‌كانى وه‌زاره‌ت له دیوانى وه‌زاره‌ت چاویان به هاووڵاتیان ده‌كه‌وێت و ڕۆژانى سێشه‌ممه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته؛ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێ سه‌ردانى وه‌زاره‌ت بكات. هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌فته‌ى ڕۆژێك بۆ پێشوازیكردن له هاووڵاتیان و گوێگرتن له كێشه و داواكانیان، دیارى بكه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌ندووقى سكاڵا له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى ئه‌و سه‌ندووقه‌وه هاووڵاتیان بتوانن گله‌یى و سكاڵاكانیان بگه‌یه‌نن.
له به‌شێكى دیكه‌ى به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى شاره‌وانیدا هاتووه كه كار كراوه بۆ به‌ئه‌له‌كترۆنیكردنى به‌ڕێوه‌چوون و ڕاییكرنى مامه‌ڵه‌كان و ئێستا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى كۆن نه‌ماوه كه وه‌ڵامى نه‌درابێته‌وه. ده‌رباره‌ى مامه‌ڵه‌كانى وه‌رگرتن و تاپۆى زه‌ویش، له به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تدا هاتووه كه‌وا به چڕى كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى كارته‌كان بكرێنه سه‌نه‌د و هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه‌وا هه‌ر كه‌سێك فه‌رمانى فه‌رمى بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى هه‌بێت؛ به دڵنیاییه‌وه زه‌وییان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت. به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى یاساییش بۆ خانووه بێ تاپۆكان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى گرفته‌كانى زه‌وى و زار و حه‌ره‌مى گونده‌كان، وه‌زاره‌ت سێ پرۆژه یاساى ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كردووه و بۆ گفتوگۆكردن ئاماده‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى قه‌ره‌بووى هاووڵاتیانییش ئه‌وانه‌ى به پێى یاسا مافیان له سه‌ر وه‌زاره‌ته، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كه له ئێستاوه ده‌ست به دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان بكرێت و له ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا سه‌رجه‌م هاووڵاتیان مافى خۆیان وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها به پێى پلانێك وه‌زاره‌تى شاره‌وانى كارئاسانى بۆ دابینكردنى زه‌وى بۆ پرۆژه‌كانى پیشه‌سازى و كشتو‌كاڵى و گه‌شتیارى ده‌كات.




