سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانیی عیراق ده‌كات

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 9/9/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی كرد له دکتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانیی عیراق و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی.
له‌و دیداره‌دا، بارودۆخی سیاسی ئه‌مرۆی عیراق له هه‌موو گۆشه نیگاكانیه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕووبه‌رووی پرۆسه‌ی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه جیاجیاكانی به‌شداربووی كایه‌ی سیاسی بوونه‌ته‌وه ، تاوتوێ كرا.
گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیش دوپات كرایه‌وه به ئاراسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی كه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و كاری هاوبه‌ش له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا زامن بكات ئه‌ویش به پابه‌ند بوون به‌و ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان و كارنامه پێشنیازكراوه‌كان.




