٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەبارەى زیاتركردنى گەمارۆكانى دژبە سووریا، یەكێتیی ئەوروپا گەیشتە رێككەوتن

سەرچاوە: AK News

ئەمڕۆ ئەندامانى یەكەتیی ئەوروپا لە دووەمین كۆبوونەوەى خۆیان لە قوبرس لەبارەى زیاتركردنى گەمارۆكان بۆ سەر سووریا گەیشتنە رێككەوتن.

وەزیرانى دەرەوەى 27 وڵاتى ئەندام لە یەكەتیی ئەوروپا ئەمڕۆ داوایان لە كاترین ئاشتون بەرپرسى سیاسەتى دەرەوەى یەكەتیی ئەوروپا كرد بۆ ئەوەى وردەكاریی گەمارۆى نوێ دژى سووریا ئامادە بكا، سەرچاوەكانى هەواڵ ئەمەیان گواستەوە.

ئیراتو كوزاكۆ ماركۆلیس وەزیرى دەرەوەى قوبرس و مێواندارى كۆبوونەوەكە بە رۆژنامەوانانى راگەیاند "ئەندامانى یەكەتیی ئەوروپا گەیشتنە رێككەوتن بۆ ئەوەى هاوكاریی مرۆڤدۆستانە بۆ گەلى سووریا زیاد بكەن".

ماوەى 18 مانگە ئاڵۆزى و توندتیژى سووریاى گرتووەتەوە و تا ئێستە بەهۆیەوە بەپێى سەرچاوەكان زیاتر لە 20 هەزار كەس بوونەتە قوربانى و بە دەیان هەزار كەسیش ئاوارە بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار