٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک: لە تەقینەوەیەکی دیکەدا ٧ کەس شەهید بوون

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕؤ یەکشەممە لە دوو تەقینەوەی بەردەم ئیستیخباراتی پۆلیس لە گەڕەکی رێی بەغدا لە کەرکووک، ٧ کەس شەهید بوون و سێ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

ئەم دوو تەقینەوەیە یەکێکیان لە رێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە بووە کە دوای چەند خولەک لە هەمان شوێن بۆمبێکی چێنراو تەقێنرایەوە. بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ٧ کەس شەهید بوون و ٣٠ کەسی دیکەیش بریندار بون.

هەر ئەمڕۆ لە کەرکووک دوو تەقینەوەی دیکە لە باکووری رۆژئاوای ئەم شارە رووی دا کە ٨ کەس شەهید بوون و ٤٢ کەسی دیکە بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار