فه‌رمانبه‌ر به15ساڵ خزمه‌ت ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت

به‌پێی رێنمایه‌كی نوێی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ڕاژه‌كه‌ی له 15 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، ده‌توانێت داوای خانه‌نشینیی بكات.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه له به‌رواری 3-9-2012ـدا ده‌رچووه و ڕێنمایی نوێی له‌باره‌ی خانه‌نشینیی فه‌رمانبه‌رانه‌وه له خۆی گرتووه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ڕاژه‌كه‌ی له 15 ساڵ كه‌متر نه‌بێت ده‌توانێت داوای خانه‌نشینیی بكات.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یش بۆ ئه‌وه كراوه كه له ده‌ركردنی ئه‌م ڕێنماییه‌دا پشت به‌ستراوه به مادده‌ی بیست و سێ له یاسای بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی 8 ی ساڵی 2012، هه‌روه‌ك ڕێنماییه‌كانی ژماره ژماره 27 ـیی وه‌زاره‌ت له ساڵی 2008ـدا.
له‌باره‌ی بڕیاردان له خانه‌نشینكردنی فه‌رمانبه‌ریشدا، ده‌سته‌ڵاته‌كه دراوه به وه‌زیری تایبه‌تمه‌ندا یان یان سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت.




