یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی هەموار ناکرێتەوە

سەبارەت بەدەنگۆی هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی خێزانی، لیژنەی بەرگری لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت هیچ پڕۆژەیەکی هەموار کردنەوەی ئەو یاسایە نەهاتووهتە پەرلەمان و ئەوەی دەگوترێت لەسەر هەموار کردنەوەی تەنها دەنگۆیە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی بەرگری لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی کوردستان"هاژە سلێمان"بە پەیامنێری ڕاگەیاندووە:"ماوەی زیاتر لەساڵێکە یاسای بەرەنگار بوونەوەی توندتیژی خێزانی دەرچووە، بەڵام تائێستا جێبەجێ نەکراوە. هەموویاسایەکیش لەکاتی جێبەجێ کردندا کەم و کوڕیەکانی بەدیار دەکەوێت".
هاژە سلێمان دەڵێت:"بەهۆی ئەوەی یاساکە جێبەجێ نەکراوە، پێم وانییە ئێمە بتوانین هەمواری بکەینەوە و یاساکەش یاسایەکی باشە".
جێگری سەرۆکی لیژنەی لەبەرگری لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی کوردستان ههروهها گوتی:"هەموار کردنەوەی یاساکە تەنها دەنگۆیە و هیچ پڕۆژەیەکی هەموار کردنەوە بۆ ئەو یاسایە لەپەرلەمانی کوردستاندا لهبهردهست نییە".




