عێراقیه:هه‌لی كۆتاییمان داوه‌ته هاوپه‌یمانی نیشتمانی و نوری مالكی

سه‌ركرده‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی ناوه‌ڕاست و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به لیستی عێراقیه رایگه‌یاند، كه لیسته‌كه‌ی هه‌لی كۆتایی داوه‌ته نوری مالكی بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازییه سیاسییه‌كانی بكات، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كات عیراقیه په‌نا ده‌باته به‌ر لێسه‌ندنه‌وه متمانه.
خالید عه‌لوانی وتیشی: لیستی عیراقیه بۆ ئه‌وه چوو متمانه له سه‌رۆكی وه‌زیران وه‌ربگیرێته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام ئه‌و چاكسازییه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمان پێشكه‌شی كرد، وایكرد به‌یه‌كه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان كاربكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانێت وه‌ره‌قه‌ی چاكسازییه‌كه‌ی ته‌نیا كات به‌فیڕۆدانه.
عه‌لوانی روونیكرده‌وه: لیسته‌كه‌مان بڕیاریداوه هه‌لی كۆتایی بداته هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ریككه‌وتنی هه‌ولێر جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته دیداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجه‌یفی و نوری مالكی سازكرا، بۆیه ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی چاكسازییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد، عێراقیه په‌نا ده‌باته به‌ر لیسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌رۆكی وه‌زیران و لیپرسینه‌وه لێی.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: عیراقیه كاتی بۆ جیبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان دیاری نه‌كردووه.
پێشتریش له ماوه‌ی ده رۆژدا دوویدار له نێوان سه‌رۆكی حكومه‌ت نوری مالكی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجه‌یفی سازكرا و هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی شیاو بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید بكه‌ن و به‌زووترین كات پێشكه‌ش به سه‌رۆكی وه‌زیران بكرێت، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان په‌نا بۆ ده‌ستور و دیالۆگ ببرێت و ده‌ست له وڵاتان به تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ وه‌رنه‌درێت.




