سبه‌ی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێ ده‌درێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له رۆژی 10ی ئه‌م مانگه ساڵی خوێندنی نوێ ده‌ستپێده‌کات و بۆ ئه‌مساڵیش 4هه‌زار کارمه‌ندی نوێ له‌م وه‌زاره‌ته ده‌ستبه‌کار ده‌بن.
عیسمه‌ت محه‌ممه‌د خالید وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به ئه‌مساڵی خوێندن به ئاژانس "په‌یامنێر"ـی راگه‌یاند: هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی په‌روه‌رده به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌و کێشانه هیچ کات به یه‌کجاری بنبڕ نابن، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ زۆریه‌ک له کێشه‌کان چاره‌سه‌ر کراون و کۆمه‌ڵه کارمه‌ند و قوتابخانه‌یه‌کی نوێش ده‌که‌ونه کار.
عیسمه‌ت محه‌ممه‌د گوتیشی: هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مساڵ 4هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری نوێ له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستبه‌کار ده‌بن، ئه‌مه‌ش ئه‌مه ناگه‌یه‌نێت که کێشه‌ی که‌میی مامۆستا چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام تا راده‌یه‌کی زۆر ئه‌م کێشه‌یه که‌م ده‌کاته‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: هیوام ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ ساڵێکی خوێندنی سه‌رکه‌وتوومان هه‌بێت و له رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ش زه‌نگی ده‌ست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌درێت.
روونیشی کرده‌وه: له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و ده‌سته‌ی ئامار داوامان کردووه که له دامه‌زراندنه‌کان یه‌که‌م وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ره‌چاو بکه‌ن و هیوادارین تاکۆتایی ئه‌م مانگه ناوه‌کانمامۆستایانی نوێ رابگه‌یه‌نن.
سه‌باره‌ت به ئاماری پێویستیی هه‌رێم به مامۆستا و قوتابخانه، وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه دیاریکردنی ئه‌م ئامارانه چ له رووی پسپۆڕییه‌وه و چ له رووی رێژه‌یی به ئاسانی ناکرێت و زۆر ئه‌سته‌مه، چونکه ئه‌م که‌مکوڕییانه پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تیان نییه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم دامه‌زراندنی ئه‌م 4هه‌زار مامۆستایه تا راده‌یه‌کی زۆر له ته‌نگه‌ژه ده‌رمانده‌خات.




