سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان به‌شدارى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شه‌مسه‌دین موفتى ده‌كات

پاش نیوه‌ڕۆى دوێنێ شه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ى پرسه‌ى كه‌سایه‌تى دیار و تێكۆشه‌رى دێرین خوالێخۆشبوو شه‌مسه‌دین موفتى بوو له مزگه‌وتى سه‌واف له هه‌ولێر.
دواى خوێندنه‌وه‌ى سوره‌تى فاتحه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى موفتى كرد و هیواى خواست ئه‌مه دوا كۆستى خانه‌واده‌كه‌یان بێت، عه‌دنان موفتى به‌ناوى خانه‌واده‌ى موفتییه‌وه سوپاسى سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ ئاماده‌بوونى له پرسه‌ى خوالێخوشبوو.




