مه‌سرور بارزانى: له كه‌لتورى كوردستانیدا زه‌مینه بۆ گه‌شه‌كردنى بیرى توندڕۆیی نییه

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له ژماره‌یه‌ك قوتابى زانكۆكانى ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا كرد، له گفتوگۆیه‌كى كراوه‌دا مه‌سرور بارزانى كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه پێشكه‌شكردن و تیشكى خسته سه‌ر رۆڵى ئاشتیخوازانه‌ى كورد له‌و گۆڕانكارییانه‌دا.
مه‌سرور بارزانى كه‌لتورى لێبورده‌یی خه‌ڵكى كوردستانى به درێژایی مێژوو به‌نموونه هێنایه‌وه كه‌چۆن وێڕای ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ى له‌به‌رامبه‌ریان كراوه، به‌ڵام په‌نایان بۆ توندوتیژى نه‌بردووه و هه‌میشه لێبورده‌ییان نواندووه، له‌باره‌ى سه‌قامگیرى بارى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه گوتى: سه‌ره‌ڕاى ئه‌و رۆڵه‌ى ده‌زگاكانى ئاسایش ده‌یبینن له به‌دیهێنانى هێمنى و ئاسایشێكى سه‌قامگیر، به‌ڵام هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى خه‌ڵكى كوردستان فاكته‌رى سه‌ره‌كیی ئه‌م ئاسایش و ئارامییه بووه، هه‌روه‌ها له كه‌لتورى كوردستانیشدا زه‌مینه بۆ گه‌شه‌كردنى بیرى توندڕۆیی و تیرۆریزم نییه، واته ویستى گشت پێكهاته‌كانى كوردستان پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى بووه و پارێزگاریش له‌م كه‌لتوره به‌رزه‌ى مرۆڤدۆستى ده‌كه‌ن.
مه‌سرور بارزانى له‌باره‌ى رووداو و گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه گوتى: هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانى میلله‌تان و چه‌سپاندنى دیموكراسیه‌ت و ئاشتییه له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
شایه‌نى ئاماژه‌پێدانه ئه‌م ژماره قوتابیه له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى"گرووپى گه‌ڕان به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا" بۆ دووه‌م جاره به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.




