كوتله‌ى ئه‌حرار هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حكوومه‌تى مالیكى ده‌كات ئه‌گه‌ر پابه‌ندى رێككه‌وتنى هه‌ولێر نه‌بێت
عه‌بدول ئه‌میر حسێن ئه‌ندامێ جڤاتا نوونه‌رێن ئێراقێ یێ سه‌ر ب باسكێ سه‌در راگه‌هاند كوتله‌یا وان نیازا وێ یه‌كێ هه‌یه تا هه‌ڤده‌ێ ڤێ مه‌هێ، ئه‌گه‌ر كو سه‌رۆك وه‌زیر پێگیرى به‌ند و خالێن لهه‌ڤهاتنا هه‌ولێرێ نه‌بوو، باوه‌ر ژ هوكوومه‌تا نوری مالكی بێته ستاندن.
عه‌بدولئه‌میر حوسێن له لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆى سه‌وا رایگه‌یاند له ئێستادا هاوپه‌یمانى نیشتمانى تووشى جۆرێك له دابه‌شبوون بووه له سه‌ر به‌رده‌وامبوونى مالیكى له سه‌رۆكایه‌تیكردنى حكومه‌ت ، هاوكات رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وا له ستاندنه‌وه‌ى متمانه لێكۆلینه‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ڕێككه‌وتنێكى ته‌وافوقى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نیشتمانى سه‌باره‌ت به مالیكى ئه‌وا كوتله‌ى ئه‌حرار په‌نا بۆ ڕێگا چاره‌یه‌كى تر ده‌بات .
حوسێن دووپاتیشى كرده‌وه كه كوتله‌كه‌یان هیچ ناكۆكیه‌كى له‌گه‌ڵ خودى سه‌رۆك وه‌زیراندا نیه به‌ڵكو مالیكى له سیاسه‌تى داڕێژراو و جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتنه‌كان هه‌ڵه‌ى زۆرى كردووه و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا هیچ جۆره ته‌وافوقێك بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان ڕووی نه‌دا له‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندى به رێكه‌وتنامه‌ى هه‌ولێره‌وه هه‌یه، ئه‌و كات كوتله‌ى ئه‌حرار سوور ده‌بێت له پرسى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حكومه‌تى مالیكى.




