عارف تەیفوور: تیرۆریستان و تەكفیرییەكان، لە تێكدانی باری ئەمنیی كەركووك و دروستكردنی فیتنە لە نێوان پێكهاتەكانیدا، شكستیان برد

عارف تەیفوور داوا دەكات حكوومەتی فێدراڵ لەبری ئەوەی خۆی بخاتە نێو كێشە سیاسییەكانەوە ئەركیەتی بایەخ بە دۆسێی ئەمنی بدات و خزمەتگوزاری پێشكەشی هاووڵاتیانی بكات.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی عێراق، عارف تەیفوور، لە بەیاننامەیەكیدا كە ئەمڕۆ بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاند "جارێكی دیكە تیرۆریستان و تەكفیرییەكان و هەتیوەكانی بەعسی لەنێوچوو، لە پشێوی نانەوە و تێكدانی باری ئەمنیی كەركووك و دروستكردنی فیتنە لە نێوان پێكهاتەكانیدا، شكستیان برد."
تەیفوور هاوكات تەقینەوەی حوسێنییەی شیعەكانی سەركۆنە كرد و داوای كرد لێی بكۆڵرێتەوە و تاوانبران دەستگیر بكرێن و بدرێنە دادگا.
دوێنێ، دوای تهواوبوونی نوێژی ههینی له یهکێک له حوسینییهکانی شاری کهرکووک له شهقامی "ئهتڵهس" له ناوهندی بازاڕی کهرکووک له کاتی دهرچوونی هاووڵاتیان له نوێژی ههینی ، 6 بۆمبی چێنراو و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقینەوە و بە هۆیەوە 5 كەس كوژران كە یەكێكیان پۆلیسە و 65كەسی دیكە بریندار بوون كە ئۆلیشسیش لە نێویاندا هەن.




