٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هیچ ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەهۆی هەموارنەکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هیچ ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق نەکردووە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، فەرەج حەیدەری، بە پەیامنێری ڕاگەیاندووە: "تائێستا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکانی هەموار نەکردووەتەوە و لایەنە سیاسییەکانیش لەسەری ڕێک نەکەوتوون، هەر بۆیە ئێمە هیچ ئامادەکارییەکمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق نەکردووە".

سەبارەت بە ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، حەیدەری گوتی: "هەرێمی کوردستانیش ئاگاداری ئێمەیان نەکردووەتەوە بۆئەوەی بزانین یاسای دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیان هەموار کردووەتەوە یان نا".

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند "هیچ ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی عێراق نەکراوە کە پشتی پێ ببەسترێت و ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمیش ڕاگیراوە".

هەواڵی پەیوەندیدار