سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاری كه‌ركوكیان هه‌ژاندو به ده‌یان شه‌هیدو برینداریان لێكه‌وته‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌ی تیرۆریستان ده‌كات، هاوكات داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات په‌له بكات له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق بۆ گێڕانه‌وه‌ی ماف و دادپه‌ره‌وه‌ری بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
له‌كاتێكدا دانیشتووانی شاری كه‌ركوك خه‌ریكی ژیانی ئاسایی خۆیان بوون، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7/9/2012 تیرۆریستان و دوژمنانی پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی شاری كه‌ركوك، زنجیره‌یه‌ك ته‌قنیه‌وه‌و كاری تیرۆرستییان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای شاری كه‌ركوك له دژی هێزه ئه‌منییه‌كان و سێ حوسه‌ینییه‌ی شاره‌كه ئه‌نجامدا، به‌هۆیه‌وه 8 كه‌س شه‌هید بوون و 69 كه‌سیش برینداربوون.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدا زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌ی شاری كه‌ركوك ده‌كات، كه دژ به به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی ئیسلامه، هاوكات سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی به خانه‌واده‌ی شه‌هیدو قوربانییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
ئه‌م كاره تیرۆریستییانه هه‌وڵێكی تری نه‌زۆكی دوژمنانی پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی شاری كه‌ركوكه، كه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی كاری تیرۆریستییه‌وه ئاژاوه‌وه دووبه‌ره‌كی و نائارامی بخه‌نه به‌رده‌م كاروانی ژیان و ئاوه‌دانی له‌و شاره خۆشه‌ویسته‌ی كوردستاندا، داواش له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ین په‌له بكات له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌ستوریی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ماف و دادپه‌ره‌وه‌ری بۆ خاوه‌نه‌كان، بۆ پاراستنی گیانی برایه‌تی وپێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان سه‌رجه‌م پیكهاته‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان، روو ره‌شی و سه‌رشۆڕی بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی ئاشتی وئاوه‌دانی.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
7/9/2012




