به فه‌رمانی مالیكی 209 ئه‌فسه‌ری پله به‌رزی سوپای به‌عس گه‌ڕێنرانه‌وه

به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق 209 ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی سوپای پێشووی به‌عس گه‌ڕێنرانه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشووی خۆیان.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌عدوون دلێمی وه‌زیری به‌رگریی عێراق ئاشكرای كرد كه وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م و به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران 209 ئه‌فسه‌ری پله باڵا كه له ڕیزه‌كانی سوپای ڕژێمی پێشوودا كاریان كردووه گه‌ڕێنرانه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان.
دلێمی هه‌روه‌ك گوتیشی پێشتر 5 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و پله‌داری به‌رزی سوپای ڕژێمی پێشوو داواكارییان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م 209 ـیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و پرۆسه‌كه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت و قۆناغی دیكه‌یشی به‌دوادا دێت.




