به‌هۆی خراپی باری ئه‌منیی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری هه‌موو ڕۆژێك 5 ماڵی كورد دووزخورماتوو به‌جێ ده‌هێڵن

به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ته‌ناهیی شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویست، كۆچكردنی هاووڵاتییانی كورد له شارۆچكه‌كه‌دا درێژه‌ی هه‌یه و مانگانه‌یش زیاتر له 150 ماڵ ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ڕۆژانه‌ش چه‌نده‌ها خێزانی كوردی دیكه‌ی ئه‌و شاره داوای باركردن و گواستنه‌وه ئاراسته‌ی قایمقامییه‌تی شارۆچكه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه شه‌لال عه‌بدول بابان قایمقامی دووزخورماتوو به ڕۆژنامه‌ی باس)ی ڕاگه‌یاندووه به‌هۆی زیادبوونی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان و ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویست، ڕۆژانه ده‌یان هاووڵاتیی كوردی شارۆچكه‌كه روو له قایمقامییه‌ت ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه و رووكردنه شاره‌كانی هه‌ولێر و كه‌لار و سلێمانی.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له به‌رده‌ستماندایه، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، زیاتر له هه‌زار خێزانی كورد شارۆچكه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه، ئێسته‌ش مانگانه نزیكه‌ی 150 خێزان ده‌ڕۆن و 95%ی ئه‌و خێزانانه‌ش كوردن. ئه‌م دیارده‌یه‌ش مه‌ترسیداره بۆ ئێسته و ئاینده‌ی شارۆچكه‌كه و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونی رێژه‌ی كورد تێیدا.




