یه‌که‌مین خولى ئه‌کادیمیاى سویدى بۆ مه‌شق و راهێنان کۆتایى هات و بڕوانامه به سه‌ر 98 گه‌نج به‌خشرا

به‌ئامانجى دابینکردنى به‌رزترین ئاستى زانیارى و فێرکردنى گه‌نجان و ره‌خساندنى هه‌لى کار بۆیان، وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌چوارچێوه‌ى به‌گه‌ڕخستنى تواناى گه‌نجان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێکخراوى یونیدۆ و سکانیاى سویدى له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌کادیمیاى سویدى بۆ مه‌شق و راهێنانى گه‌نجان به‌ره‌سمى کرده‌وه‌و یه‌که‌م خولى ئه‌کادیمیاکه‌ش به‌سه‌رکه‌ووتووى کۆتایى هات.
له‌ڕێوره‌سمێکدا به‌ئاماده‌بوونى (ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زیرانى رۆشنبیرى لاوان و په‌روه‌رده‌و پارێزگارى هه‌ولێر و نوێنه‌رى وڵاتى سوید و راوێژکارو به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى له‌وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى، یه‌که‌مین خولى ئه‌کادیمیاى سویدى بۆ مه‌شق و راهێنان کۆتایى هات و بڕوانامه‌ى ده‌رچوونى خوله‌که‌ش به‌سه‌ر 98 به‌شداربووى خوله‌که دابه‌شکرا.
له‌سه‌ره‌تاى رێوره‌سمه‌که‌شدا ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌وته‌یه‌کدا رایگه‌یاند" له ڕێگه‌ى جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌کانمان کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌مان به ئه‌نجام گه‌یاندووه که له‌و رێگه‌یه‌وه توانراوه به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو رێژه‌ى بێکارى که‌م ببێته‌وه له هه‌رێمى کوردستان.
وتیشى وه‌زاره‌تى کارله‌بوارى راهێنانى پیشه‌یی و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى کارکردن بۆ گه‌نجان چه‌ند پرۆژه‌یه‌کى جێبه‌جێکردووه. که پرۆژه‌کان پرۆژه‌ى تازه‌و گرنگ بوون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى دیارده‌ى بێ کارى و خستنه‌سه‌ر کارى گه‌نجان. له‌وانه‌ش پرۆژه‌ى قه‌رزى بچووک و بیمه‌ى بێ کارى و خوله‌کانى مه‌شق و راهێنانى پیشه‌یى و دروستکردنى بنکه‌ى تازه‌و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى کارکردن و په‌سه‌ندکردنى یاساى خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ کرێکاران که‌یه‌کێکه له ده‌ستکه‌وته‌کان بۆ ئه‌وانه‌ى له‌که‌رتى تایبه‌ت کارده‌که‌ن. له وته‌یه‌کیشدا پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ى کار‌و به‌رنامه‌کانى وه‌زاره‌تى کار توانراوه به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو هه‌لى کارى زیاتر بره‌خسێت بۆ گه‌نجان و لااوان و دۆزینه‌وه‌و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى کارکردن بۆیان.
له کۆتایى رێوره‌سمه‌که‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه بڕوانامه‌ى ده‌رچوون به‌سه‌ر 98 به‌شداربووى خوله‌که که به‌شدارى خوله‌کانى کۆمپیوته‌ر و زمانى ئینگلیزى و میکانیک دابه‌شکرا.




