وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تێچوى له80% ى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى دابین ده‌کات

له‌نه‌خۆشخانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌یه‌ک مانگ 1921 نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه.
دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له رێکه‌وتى 1-8-2012 ى ئه‌م ساڵ بریاریدا نه‌شته‌رگه‌رى نیمه‌چه تایبه‌ت دواى کۆتایى هاتنى ده‌وامى فه‌رمى نه‌خۆشخانه‌کانى به‌یانیان ئه‌نجامبدرێت له‌ماوه‌ى یه‌ک مانگى رابردوو ( 1921) نه‌شته‌ر گه‌رى نیمچه تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه، به‌شێوه‌یه‌ک له شارى هه‌ولێر (1000)نه‌شته‌ر گه‌رى و له‌شارى سلیمانى(525) نه‌شته‌رگه‌رى و له‌گه‌رمیان(96 )نه‌شته‌رگه‌رى و له‌کۆیه (158) نه‌شته‌رگه‌رى و له‌رانیه(81) نه‌شته‌رگه‌رى و له‌شاره‌زور(61) نه‌شته‌رگه‌رى بۆهاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه.
بریارى کردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌و ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه تایبه‌ت بۆئه‌و که‌سانه‌ى پێویستیان به‌چاره‌سه‌رى پزیشکى هه‌یه، دواى ئه‌وه دێت که رۆژانه هاوڵاتیه‌کى زۆرله‌چاوه‌روانى نه‌شته‌رگه‌ریه‌کانیان بون و به ده‌ست زۆرى ژماره‌ى رۆژه‌کانى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریه‌کانیان نیگه‌ران ببون.
بۆئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌پێویستى زانى ژماره‌یه‌ک نه‌خۆشخانه له‌هه‌رێمى کوردستان دواى ته‌واو بونى ده‌وامى ئاساییى به‌یانیان نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه تایبه‌ت ئه‌نجامبدرێت به‌نرخێکى که‌م تر له‌وه‌ى که‌له‌ده‌روه ئه‌نجامده‌درێت بۆئه‌و که‌سانه‌ى پیۆیستیان پێیه‌تى، به‌شێوه‌یه‌ک 80% ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم تێچوه‌که‌ى ده‌درێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا هاوڵاتى ته‌نها 20% ى نرخى نه‌شته‌رگه‌ریه‌که ده‌دات ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه به‌کاتێکى که‌متر له‌وه‌ى پێشوتر چاوه‌روانیان ده‌کرد.
وله‌لایه‌کدیه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم بۆچوارمانگى رابردوو بڕى یه‌ک ملیار و هه‌شت سه‌د و نه‌وت ملیۆن دینار ته‌رخانکردوه وه‌ک هاوکارى ته‌ندروستى بۆ نه‌خۆشیه‌کانى دڵ و مێشک و خوێن و شێرپه‌نجه.
له‌چوار مانگى رابردوو ژماره‌یه‌کى زۆر له توشبوانى نه‌خۆشیه‌کانى دڵ و مێشک و خوێن و شێرپه‌نجه له‌هاوکارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سوود مه‌ندبونه.
له‌چوارچێوه‌ى کار‌و پرۆژه خزمه‌ت گوزاریه‌کانى بوارى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت هاوکارى کردن و گه‌یاندنى پێداویستیه‌کانى که‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى کوردستان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ماوه‌ى چوار مانگى رابردوو به‌بڕى یه‌ک ملیار و هه‌شت سه‌دو نه‌وت ملیۆن دینارى وه‌ک هاوکارى به‌سه‌ر توشبوانى نه‌خۆشیه‌کانى ( دڵ و خوێن و شیرپه‌نجه ومێشک) دابه‌شکراوه.
به‌شێوه‌یه‌ک بۆفه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر بۆ مانگه‌کانى (4-5-6-7) ى ئه‌م ساڵ برى شه‌ش سه‌د ملیۆن دینار ته‌رخانکراوه بۆ هاوکارى کردن، بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى حه‌وت سه‌د و بیست ملیۆن دینار ته‌رخانکراوه، و بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دهۆک بڕى دوو سه‌دوو حه‌فتا ملیۆن دینار ته‌رخانکراوه، بۆفه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش بۆ مانگه‌کانى (3-4-5-6-7) بڕى سێ سه‌د ملیۆن دینار ته‌رخانکراوه به‌مه‌به‌ستى هاوکارى کردنى ئه‌و که‌سانه‌ى توشى نه‌خۆشیه‌کانى دڵ و مێِشک و شێرپه‌نجه‌و خوێن هاتوون.




