سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو شه‌مسه‌ددین موفتی؛ كرد

به‌بۆنه‌ى كۆچی دوایی خوای لێخۆشبێت (شه‌مسه‌ددین موفتی)؛ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كرد ، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: -
به‌ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان؛
خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى موفتى ، سڵاوى خواتان لێ بێت .
به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایی كه‌سایه‌تى دیار و تێكۆشه‌رى دێرین كاك (شه‌مسه‌ددین موفتی)م پێگه‌یشت , كۆچكردوو دۆستێكى هه‌ره نزیكى ئێمه‌بوو , له‌شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلولدا پێكه‌وه كارمان كردووه و ڕۆڵێكى به‌رچاوى له خه‌باتدا هه‌بوو .
به‌درێژایی شۆڕشیش چه‌ندین پله‌ى جۆراوجۆرى بڕی بوو , هه‌ربۆیه له ده‌ستدانى ئه‌و كه‌سایه‌تییه تێكۆشه‌ره نه‌ك هه‌ربۆ ئێوه , به‌ڵكو بۆ تێكڕاى گه‌لى كوردستانیش خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌یه .
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و هاوخه‌مى خۆم به خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ڕاده‌گه‌یه‌نم و له‌خواى گه‌وره و میهره‌بانیش داواكارم گیانى كۆچكردوو به‌هه‌شتى به‌رینى خۆى شاد بكات و بۆ ئێوه‌ش دوا خه‌م و ناخۆشیتان بێ .
انا لله و انا الیه را‌جعون
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
7ى ئه‌یلولى 2012




