مه‌كته‌بی سیاسی پ.د.ك سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شه‌مسه‌ددین موفتی ده‌كات

بەبۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و تێكۆشەری دێرین شەمسەدین موفتی، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی كەس و كار‌و خانەوادەی خوالێخۆشبوو كرد، كەئەمەش دەقەكەیەتی:
بنه‌ماڵه‌ى به‌ڕێزى خوالێیخۆشبێت شه‌مسه‌ددین موفتى , بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تى دیار و تێكۆشه‌رى ناسراو كاك شه‌مسه‌ددین موفتی , به‌ناوى مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و تێكڕاى كادر و ئه‌ندامانى پارتیمانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمانتان پێده‌گه‌یه‌نین .
خۆالێیخۆشبێت خه‌باتكارێكى هه‌ڵكه‌وتووى شۆڕشی ئه‌یلول و بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستان بوو , ڕۆڵى كاریگه‌رى له خه‌باتى گه‌له‌كه‌یدا هه‌بوو , له‌ده‌ستدانى كاك شه‌مسه‌ددین خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌یه و له‌خواى گه‌وره و به‌خشنده داواكارین كه خوالێیخۆشبێت به‌به‌هشتى به‌رینى خۆى شادبكا و ئارامى و دڵنه‌وایش به‌ئێوه‌ى به‌ڕێز ببه‌خشێ .
انا لله و انا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
7ى ئه‌یلولى 2012 .




