٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەلاح مستەفا: لامان سەیرە هەموو کاتێک حکوومەتی ناوەند لەجیاتی بەپرسانی ئەمریکا دەدوێن

سەرچاوە: PNA
Felah Mistefa Felah Mistefa

بەرپرسی پێوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا، رایگەیاند: سەردانی شاندی باڵای ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە درێژەی پێوەندییە درێژ ماوەکانی ئەمریکایە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

فەلاح مستەفا، گوتی: شاندی ئەمریکایی جەختیان کردەوە ئەوەیە کە بە پێی دەستوور کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێت، لامان سەیرە لە بەغدا هەمیشە حکومەتی ناوەند هەموو کاتێک بە ناوی حکومەتی ئەمریکا خاڵەکان دەخەنە روو وەک ئەوەی بەغدا و ئەمریکا یەک هەلوێستیان هەبێ، پێمان خۆشە کە ئەمریکا خۆیان هەڵوێستی خۆیان بلێن و روونی بکەنەوە نەک حکوومەتی بەغدا باس لە هەڵوێستەکانیان بکا. ئەوەی لایەنی ئەمریکا و شاندە ئەمریکاییەکان بۆ ئێمە جەختی دەکەنەوە پابەندبوون بە پێوەندی دریژ خایەنە و ئەوان پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە عێراق دەکەن و بە گەرانەوەش بۆ دەستوور هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین.

بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم گوتی: سەبارەت بەو پێشانگایەیە کە لە بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، هەندێک دەنگۆ هەیە کە دەڵێن چونکە کێشە لەگەڵ بەغدا هەیە، هەندێک کۆمپانیا لەوانە "شیڤرۆن و گاز پرۆم و تۆتاڵ"بەشداری ناکەن. پێم خۆشە شتێک روونی بکەمەوە مەرج نییە هەر پێشانگایەک کە کەرتی تایبەت دەیکاتەوە، هەموو کۆمپانیا گەورەکان بەشداری بکەن، چونکە ناوی کۆمپانیاییەکی گەورەی وەک "شیڤرۆن و ...هتد" هێندە گەورەیە پێویست ناکا لەو جۆرە پێشانگایە بەشدار بن. ئەوانە پێشتر هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بڕوایان بە سیاسەتی حکوومەتی هەرێم هەیە.

فەلاح مستەفا هەروەها ئاماژەی کرد، خوازیارین ئەو کەسانەی ئاشنا و شارەزا نین لەو باسانە، با بە شداری نەکردنی ئەو کۆمپانیا گەورانە نەکەنە پرسێک و بیفرۆشن بەسەرماندا، لەبەر ئەوەی گەورە کۆمپانیاکانی جیهان بروایان بە سیاسەت و سەقامگیری هەرێم هەیە و بەردەوامن لەسەر کارەنیان و کارەکان بۆ پێشەوە دەروات و سیاسەتمان سەلماندوویەتی کە پێشکەتووە.

لە درێژەی قسەکانیدا بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم گوتی؛ ئەوەی بە ئێمە راگەیەنراوە لەبارەی هەڵویستی ئەمریکا لەسەر یاسای نەوت و گاز ئاشکرایە و دەڵێن با بە گەرانەوە بۆ دەستور پرسەکان چارەسەر بکەن. هەروەها لەبارەی کاری کۆمپانیا گەورەکانی نەوت دەڵین، ئەو پرسانە تایبەتن بە بواری کەرتی تایبەت، ئەوانە کۆمپانیای تایبەتن و خۆیان بریاری خۆیان دەدەن. ئەگەر جیاوازیەکیش لە نێوان کوردستان و حکومەتی بەغدادا هەبێت، ئەوە بۆ ئیمەیە چارەسەی بکەین. کۆمپانیاکان بریاری خۆیان داوە لە هەرێم بوونیان هەبێت و کارەکانیان ئەنجام بدەن، بەلام بەداخەوە بەغدا دەیهەوێ لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریکا لێدوان بدا کە گوایە ئەمریکا پشتیوانی هەڵوێستی بەغدا دەکات. هەلوێست و سیاسەتی بەغدا ئەو کاتە راست دەبێت کە لە ئەنجومەی وەزیران بە کۆی دەنگ بڕیار بدرێت و گەرانەوە بۆ دەستور سەنگی مەحەک بێت و هەموو بریارەکان بە بەشداری هەمو لایەنەکان بێت، نەک بریاری تاکرەوی و تاک لایەنانە کە بەسەر هەموو عیراقییەکان بسەپێندرێ.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان فەلاح مستەفا دەڵێ، قەوارەیەکی شەرعی و دەستورییە و دان پێدانانی نێودەولەتی هەیە لە چوارچێوەی دەستوری نوێ عێراقدا، بۆیە ناکرێ بەغدا رێگە لە هەریم بگرێ کە پیوەندی خۆی لەگەل جیهانی دەرەوە رابگرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار