شاندی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا: نابێ ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق پێشێل بکرێت

به‌بۆنه‌ى سه‌ردانى شاندێکی باڵای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى خاتوو ئه‌لیزابێت جۆنز یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا و باڵیۆز پاسکال، دوێنێ سێ شه‌ممه 4/9/2012 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش له نێوان شاندی ناوبراو و لایه‌نى هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له چه‌ندین پرسی سیاسی په‌یوه‌ست به ره‌وشی ئێستاى عێراق و ناوچه‌که به گشتی کرا و جه‌خت له‌سه‌ر بابه‌تى سیاسه‌تى نه‌وتیی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان و کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى تایبه‌ت به‌م بواره له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر کرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ره‌شنووسه‌کانى یاساى نه‌وت و غاز و پرسی داهاته‌کانیان و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و دۆسیه‌وه ده‌کرێن خرانه به‌رباس، سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت به رێگاى هێڵی نه‌وتى عێراقییه‌وه، لایه‌نى کوردستانی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه که ئه‌مجاره‌یان ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ناردنه‌ده‌روه‌ى نه‌وت به پێی رێککه‌وتنێکی نه‌نووسراو بووه له نێوان حکوومه‌تى عێراقی فیدراڵ و حکوومه‌تى هه‌رێم و به ئاگاداری و میانگیریی نوێنه‌رانی ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریکا، بۆیه ده‌بوایه حکوومه‌تى فیدراڵ به به‌ڵێنه‌کانى خۆی پابه‌ند بووایه که رێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه سه‌باره‌ت پێدانى خه‌رجیی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیانه‌ى له هه‌رێم کارده‌که‌ن، به‌ڵام حکوومه‌تى عێراق هه‌تا ئێستا ملکه‌چی رێککه‌وتنه‌که نه‌بووه و به‌ڵێنه‌کانى خۆی نه‌بردۆته سه‌ر.
شاندی هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که حکوومه‌تى هه‌رێم له دۆخێکی ئه‌وهادا ناتوانێ له ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت به‌رده‌وام بێت، چونکه داهاتى ئه‌و نه‌وته ده‌چێته خه‌زێنه‌ى حکوومه‌تى عێراقییه‌وه و ئه‌ویش ئاماده نیه خه‌رجیی کۆمپانیاکان دابین بکات که له‌سه‌رى رێککه‌وتووین.
شاندی باڵای ئه‌مه‌ریکاش روونی کرده‌وه که ئیداره‌ى وڵاته‌که‌ى له‌مباره‌یه‌وه پشتگیریی هیچ لایه‌نێک ناکات دژ به لایه‌نێکی دی، به‌ڵکو داوا له هه‌ردوو لایه‌ن (حکوومه‌تى عێراقی فیدراڵ و حکوومه‌تى هه‌رێم) ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێککه‌وتنێکی هاوبه‌ش که خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بکات.
شاندی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا جه‌ختیشى کرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات و هانیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه پابه‌ند بن.
له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌دا شاندی ئه‌مه‌ریکا و لایه‌نى هه‌رێمی کوردستان ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامبوونى ئه‌مجۆره دیدارانه‌ى نێوان نوێنه‌رانی حکوومه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا و حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.
ئه‌مه‌و لایه‌نی هه‌رێمی کوردستان پێکهاتبوو له به‌ڕێزان فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و د.ئاشتى هه‌ورامی وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانى هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌رى پێشووى حکوومه‌تى هه‌رێم له واشینگتۆن.




