٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگیری سەرۆكی لێژنەی ئاسایشی دیالە: ئۆپەراسیۆنی دیجلە بۆ دژایەتیی كوردە

سەرچاوە: KDP.info

جێگری سەرۆكی لێژنەی ئاسایش لە ئەنجوومەنی پارێزگەی دیالە ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند پێكهێنانی فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنی دیجلە بۆ دژایەتیكردنی كوردە و رەتی دەكەنەوە.

نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بە پێكهێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە، كە هەموو چالاكییە ئەمنی و سەربازییەكانی هەردوو پارێزگەی كەركووك و دیالە دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئەو فەرماندەیییە.

لەمبارەیەشەوە دلێر حەسەن سایە جێگری سەرۆكی لێژنەی ئاسایش لە ئەنجوومەنی پارێزگەی دیالە بە ئاكانیوزی ڕاگەیاندووە: وەكو كورد لە دیالە پێكهێنانی ئۆپراسیۆنی دیجلە بە پرۆژەیەكی سیاسی لە قەڵەم دەدەین و هیچ پێوەندییەكی بە دابینكردنی ئارامی و ئاسایش نییە بۆ پارێزگاكانی كەركووك و دیالە.

ناوبراو كە ئەندامی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانیشە گوتی ئەمە كارێكە بۆ دژایەتیكردنی كورد و ڕەتی دەكەینەوە.

لەلایەن خۆشیەوە جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، پێویستە مالیكی پێداچوونەوە بەو فەرمانە بكات و هەڵی بوەشێنێتەوە، چونكە جێبەجێكردنی دەبێتە مایەی ئاڵۆزكردنی هەلومەرجی ئاسایشی ناوچەكە.

ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەمە دژ بەو بنەمایانەیە كە پێشتر لەسەر چۆنیەتیی كاركردن لە ناوچە ناكۆكەكان لەسەر رێك كەوتووین، كە 15 بنەمان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار