٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ده‌مه‌لۆجى: پرسى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ مالیكى هێشتا له‌ ئارادایه‌

سەرچاوە: Kurdistan TV

لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق گومانیان له‌ نیازپاكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى چاكسازى كه‌ به‌ مه‌به‌ستى چاكسازیكردن له‌ پرۆسه‌ى سیاسى وڵات ئاماده‌ى كردووه‌.

هاوكات مه‌یسوون ده‌مه‌لۆجى گووته‌بێژى فه‌رمى لیستى عێراقییه‌ سه‌باره‌ت به‌ كارنامه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ئاشكراى كرد كه‌ سه‌ره‌ڕاى جێبه‌جێنه‌كردنى كارنامه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى؛  پرسى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ مالیكى هه‌ر له‌ ئارادایه‌ و به‌ دووریشى زانى كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتنێك؛ ئه‌مه‌ش به‌هۆى جیاوازى هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌ نێوانیشیاندا بوونى جیاوازى له‌ نێو خودى هاوپه‌یمانى نیشتمانى.

له‌ به‌رامبه‌ردا موئه‌ید ته‌یب گووته‌بێژى فه‌رمى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى ڕایگه‌یاند كارنامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى تا ئێستا بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌خراوه‌ته‌ ڕوو و هه‌روه‌ها داواشى كرد كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات پشت به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر ببه‌ستن.

هەواڵی پەیوەندیدار