به‌هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنى ئه‌ندامانى نوێى كۆمسیۆن، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان دواده‌كه‌وێت

لیژنه‌ى هه‌رێم و پارێزگاكان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند له سایه‌ى به‌رده‌وام بوونى ته‌نگژه‌ى سیاسى و هه‌ڵنه‌بژاردنى ئه‌ندامانى نوێى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له واده‌ى خۆیدا دواده‌كه‌وێت.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌هدى حاجى ئه‌ندامى لیژنه‌ى هه‌رێم و پارێزگاكان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ر به لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى ئاشكراى كرد درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى كارى كۆمسیۆن و ده‌ستنیشانه‌كردنى ئه‌ندامانى نوێى كۆمسیۆن كاریگه‌رى له سه‌ر واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه و له سایه‌ى ئه‌م ڕه‌وشه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كاتێكى دیكه دوا بخرێت.
مه‌هدى حاجى گووتیشى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان سیى و یه‌كى مانگى ئازارى داهاتووه و هه‌روه‌ها بۆ سازكردنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانیش كۆمسیۆن پێویستى به شه‌ش مانگى بۆ ئاماده‌كردنى پێویستیه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه.
له لایه‌كى دیكه‌وه ئازاد ئه‌بوبه‌كر ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى كارى كۆمسیۆن هه‌نگاوێكى یاسایه ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ى تاوه‌كو ئێستا كۆمسیۆنێكى نوێ پێكنه‌هێنراوه و دووپاتیشى كرده‌وه كه مافى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه ماوه‌ى كارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان درێژ بكاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى رێككه‌وتن له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى پڕۆژه یاساى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت.




