٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ پەرلەمانى كوردستان كۆبوونەوەكانى دەست پێ دەكاتەوە

سەرچاوە: AK News

ئەمڕۆ چوارشەم پەرلەمانى كوردستان كۆتایی بە پشووى هاوینەى دێنێ و كۆبوونەوەكانى دەست پێ دەكاتەوە.

پەرلەمانى كوردستان پێشتر راگەیاندنێكى بڵاو كردبووەوە كە تێیدا هاتبوو، بەپێی حوكمی بڕگە (1)ی مادە (5) لە پێڕەوی ناوەخۆی پەرلەمان، ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراودا، بڕیاردرا بە بانگهێشتنی گشت پەرلەمانتاران بۆ دانیشـتنی كردنەوەی خولی گرێدانی یەكەمى ســـاڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی سێییەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق.

بڕیارە كۆبوونەوەكە سەعات (11:00)ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوە بچێ.

لەمبارەیەشەوە تاریق جەوهەر سارمەمی راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان راگەیاندبوو "كۆبوونەوەكەى پەرلەمان بە وتارێكى ئەرسەلان بایز سەرۆكى پەرلەمان دەست پێ دەكا و تێیدا كار و ستراتیجییەكانى كۆبوونەوەكانى داهاتووى پەرلەمان ئاشكرا دەكرێن".

پشووی دوو مانگەى هاوینەی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێ هاتووە و كۆبوونەوەكان لە ئەمڕۆو دەست پێ دەكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار