٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عیراقیه‌: دادگای‌ فیدراڵی‌ بووه‌ته‌ ئامێرێك به‌ده‌ستی حكومه‌ته‌وه‌

سەرچاوە: Xendan

لیستی‌ عیراقییه‌ رایگه‌یاند: دادگای‌ فیدراڵی‌ بووه‌ به‌ ئامێرێك به‌ ده‌ستی‌ حكومه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌گه‌ره‌ بۆ كاره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق دروست بكات.

دوێنێ 4ی ئه‌یلولی 2012، په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر مولا وته‌بێژی‌ لیستی‌ عیراقییه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق كه‌ په‌یامنێری‌ خه‌ندان ئاماده‌ی‌ بوو، وتی‌: "چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن نایانه‌وێت عیراق سه‌قامگیر بێت و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ڕێی‌ ته‌گه‌ره‌ خستنه‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ و هێشتنه‌وه‌ی‌ دادگاكه‌ی‌ ئێستا".

وته‌بێژی‌ لیستی‌ عیراقییه‌ جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و دادگایه‌ بووه‌ به‌ ئامێرێك به‌ده‌ست حكومه‌ته‌وه‌ بۆ ته‌گه‌ره‌ خستنه‌به‌رده‌م كاره‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق و به‌ئامانجگرتنی‌ ئه‌وانه‌ی‌ دژی‌ بڕیاره‌كانی‌ حكومه‌تن.

مولا وتیشی‌: "عیراقییه‌ داوایه‌ك پێشكه‌شی‌ ئوسامه‌ نوجێفی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاسای‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ بخاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌زووترین كات كۆتایی به‌ دادگا به‌سیاسیكراوه‌كه‌ی‌ ئێستا بهێنرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار