روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى ئاسایشه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی باندێكى ساخته‌كار

دواى ئه‌وه‌ى زانیاریمان پێگه‌یشت له لایه‌ن باوه‌رپێكراوه‌كانمان و به دواداچوونمان ئه‌نجام دا ، بۆمان ده‌ركه‌وت كه باندێكى ساخته كردنى به‌ڵگه نامه فه‌رمیه‌كان هه‌یه له هه‌ولێر.
دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى به‌رێز دادوه‌رى لێكوڵینه‌وه و ده‌رچوونى بریارى ده‌ستگیر كردنیان، هێزه‌كانى ئاسایش توانیان (7) كه‌س له چوار چێوه‌ى ئه‌م بانده ده‌ستگیر بكه‌ن، به پێ ماده‌ى (289 و 298)ى یاساى سزادانى عراقى، كه هه‌ڵده‌ستان به دروستكردنى چه‌ندین جۆره به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته.
هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیراوه به سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر له مۆر و به‌ڵگه‌نامه و كه‌ره‌سته‌ى پێویست به ساخته كردن.
شایه‌نى باسه ، ئه‌م گرووپه هه‌موو جۆره به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمیان ساخته ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنى سلفه‌ى زه‌واج و سلفه‌ى عقارى و مۆڵه‌تى شوفێرى و بڕوانامه و هه‌موو به‌ڵگه نامه‌كانى تایبه‌ت به بارى شارستانى و ره‌گه‌زنامه و (صوره قید) و هه‌روه‌ها یاداشتى ده‌ستگیر كردن و نوسراوى لێژنه‌ى پزیشكى و ته‌نانه‌ت كلێشه‌ى هه‌ره‌شه‌نامه‌كانى گرووپه تیرۆریستیه‌كانیشیان لابووه.
لێكۆلینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و په‌راوى دۆسیه‌كه له دادگاى لێكوڵینه‌وه‌ى هه‌ولێره.
راگه‌یاندنى به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى ئاسایش
4/9/2012




