ئه‌نجومه‌نی ئابوری سیمینارێكی تایبه‌ت به گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری جیهان رێكخست

سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ 4/9/2012 ، ئه‌نجومه‌نی ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سیمنارێكی تایبه‌ت به گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له جیهان و قه‌یرانه ئابوریه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ژێرخانێكی ئابوری پته‌و بۆ پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاره‌زا له ئابوری جیهان به به‌شداری ژماریه‌ك له راوێژكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخست .
سه‌ره‌تا عوسمان شوانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئابوری ، كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چۆنیه‌تی گه‌شه‌دان به ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌رێی سیسته‌می بانكی و پێدانی قه‌رزی بچوك بۆ دروستكردنی پرۆژه‌ی مامناوه‌ند بۆ به‌رزكردنه‌وی ئاستی ده‌رامه‌تی خه‌ڵكانی كه‌م ده‌رامه‌ت باسكرد .
پاشان پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی باسێكی تێر‌و ته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به قۆناغه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له وڵاتانی پێشكه‌وتوو دروست بونی قه‌یرانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئابوری جیهان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و سه‌ركه‌وتن و شكست هێنانی باس كرد و ئاماژه‌ی به هانگاوه‌كانی دروستكردنی بانكی تایبه‌ت مه‌نددا له پێناو خزمه‌تكردن به چینی كه‌م ده‌رامه‌ت ، له‌رێی پێدانی قه‌رزی بچوك بۆ دروستكردنی پرۆژه‌ی مام ناوه‌ند .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به ئه‌زمونی هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی كرد كه‌پاش چه‌ندین تاقیكردنه‌وه و ئه‌زمون له زانستی ئابوری دا توانیویانه له‌رێی بانكی پشكداری هاوڵاتیانه‌وه ، ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌لی كار بۆ خه‌لكانی فه‌قیر و هه‌ژار دابین بكه‌ن و ده‌توانرێت ئه‌و ئه‌زمونانه له هه‌رێمی كوردستان سودیان لێ وه‌ربگرین و وتیشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێی به‌رنامه‌ی پێدانی قه‌رزی بچوكه‌وه توانیویه‌تی خزمه‌ت به‌چینی خواره‌وه بكات به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه پێویستیان به‌رێكخستنه‌وه هه‌یه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می بانكیدا بۆئه‌وه‌ی خه‌لكانی زیاتر لێی سودمه‌ند بن و هه‌لی كاری زۆرتر ده‌سته‌به‌ر بكات .
له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی له‌روی زانستیه‌وه باسی له پرۆسه‌ی پته‌و كردنی ژێرخانی ئابوری كرد كه دروستكردنی سیسته‌می بانكی و كۆمپانیایی دڵنیابون و یاسای پێشكه‌وتوه پایه‌گرنگه‌كانی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌یه‌و وه‌ك ئاماژه‌شی پێكرد هه‌ندێك له‌وبانكانه ده‌توانرێت تایبه‌ت مه‌ندیان پێبدرێت و له‌رێگه‌ی ئیداره‌یه‌كی پێشكه‌وت و قه‌رزدان و پشكداریه‌وه رۆڵیان هه‌بێت له دروستكردنی میلله‌تێكی به‌رهه‌م هێنه‌ردا .
پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌زمونی بانكی ئیسلامی له ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك قه‌ته‌ر به‌نمونه هێنایه‌وه كه له‌رێگه‌ی پشك فرۆشنه‌وه به‌نرخێكی كه‌م به هاوڵاتیان توانیویانه به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكانی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی ئه‌و وڵاته بكه‌نه خاوه‌ن كار‌و سه‌رمایه له جیاتی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت موچه‌ی مانگانه‌یان پێبدات ، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانرێت ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كان دوباره بكرێنه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای هاوبه‌ش دروست بكرێت له‌نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتی بۆئه‌وه‌ی هه‌ردولا لێی سودمه‌ند بن و ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا به‌هه‌موو توانایه‌وه هاوكاری ئه‌نجومه‌نی ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بكات بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كه‌یان .
له كۆتایشدا ئاماده‌بوان به پێشكه‌شكردنی چه‌ندین راو بۆچون و پرسیار سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆكی باسه‌كه به‌شداریان كرد و له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغیه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه .




