وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان کردنه‌وه و نیشته‌جێکردن ڕێنمایی تایبه‌ت به یه‌که‌ى نیشته‌جێ بوون بڵاوده‌کاته‌وه

کامه‌ران ئه‌حمه‌د عبدالله وه‌زیرى ئاوه‌دان کردنه‌وه و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رێنمایی ژماره (1) ى ساڵى 2012 تایبه‌ت به یاساى ژماره (7) ى ساڵى (2008) و هه‌موارکراوى ژماره (16) ى ساڵى 2011 سه‌باره‌ت به دروستکردنى یه‌که‌ى نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیانى که‌م ده‌رامه‌ت له هه‌رێمى کوردستان ڕاگه‌یاند .
له‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا وه‌زیرى ئاوه‌دان کردنه‌وه و نیشته‌جێکردن هه‌موو بڕگه و مادده‌کانى ئه‌م ڕێنمایهى بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن ڕوونکرده‌وه له هه‌ریه‌که له ته‌وه‌ره‌کانى سوودمه‌ندبوون له‌م یاسایه و مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانى پێشکه‌شکردنى داواکارى و چۆنیه‌تى دابه‌ش کردنى یه‌که‌کان و دیارى کردنى پشکه‌کان و شێوازى ڕاگه‌یاندنى فۆرمه‌کان و وه‌رگرتنه‌وه‌یان وه ماوه‌ى دروستکردن و نرخى یه‌که‌کان و شێوازى قیسته‌کان و به‌ناو کردنیان یه‌که‌کان بۆ هاوڵاتیانى سودمه‌ند هه‌ر له‌درێژه‌ى ڕوونکردنه‌وه‌کانیدا وه‌زیرى ئاوه‌دان کردنه‌وه ئاماژه‌ى دایه ڕێنوینیه گشتییه‌کان بۆ پێشکه‌ش کردنى فۆرمه‌کان و پێوه‌ره‌کانى خاڵبه‌ندى شێوازى ئه‌ژمارکردنى خاڵه‌کان بۆ مه‌به‌ستى ڕیزبه‌ندى که ئه‌مانه خاڵى گرنگن بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان ئاگادار بن که چۆن خاڵه‌کان ئه‌ژمار ده‌کرێت و ڕیزبه‌ندى ناوه‌کان ده‌کرێت.




