لیوا جه‌بار یاوه‌ر: پێویسته هێزى پێشمه‌رگه هه‌مان ئه‌و چه‌كانه‌ى هه‌بێت كه لیوایه‌كى سوپاى عێراقى فیدراڵه هه‌یه‌تی
لیوا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر وه‌ڵامی هه‌ندێك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقی دایه‌وه له‌باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوور له مادده‌ى 121 كه هه‌موومان ده‌نگمان بۆ داناوه ، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رێمى كوردستان یان هه‌رێمى تر ئه‌گه‌ر له عێراق دروست بێت مافى هه‌یه چه‌ند جۆرێك هێزێكى هه‌بێت ، له‌وانه پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وانى هه‌رێمى هه‌بێت ، هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ش له‌كۆتاییدا به شێكن له داموو ده‌زگانى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ، چونكه ئه‌ركى ئه‌و هێزانه پاراستنى خاك و سنوورى هه‌رێمى كوردستان ، كه ئه‌ویش به‌شێكه له خاڵكى عێراق ، واتا ئه‌ركى پێشمه‌رگه وه‌ك سوپاى عێراق ئه‌ركێ سیادى جێبه‌جێ ده‌كا ، له‌به‌ر ئه‌و داوا ده‌كه‌ین چۆن سوپاى عێراق به‌شێكى بودجه‌ى سیاده‌ى تایبه‌تى هه‌یه ، مافى خۆمانه داوا بكه‌ین كه بودجه‌ى پێشمه‌رگه له بودجه‌ى سیادى بدرێ.
ڕوونیشكرده‌وه: به گوێره‌ى یاساى بودجه‌ى ساڵانه‌ى عێراق ، له ساڵى2007– 2012 ، برگه‌یه‌كى یاسایی تێداهه‌یه و تێیدا هاتووه ده‌بێت سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى فیدراڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم یان سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم رێكه‌وتن بكات بودجه‌ى پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سسته‌مى به‌رگرى نیشتمانى عێراقى دیارى بكرێ كه له خۆى له موچه و پێداویستى و چه‌كداركردن ده‌بینێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و بڕگه یاسایه جێبه‌جێ نه‌كراوه ، له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش ساڵه زیاتر له 36 ترلیۆن دینار وه‌ك بودجه بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق خه‌رجكراوه، كه‌چى هیچى به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌دراوه.
یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به شێكه له سسته‌مى به‌رگرى عێراق و بودجه‌كه‌ى له سه‌ر حكوومه‌تى فیدراڵه.
زیاتر وتی: له‌نامه‌یه‌كیدا نورى مالكى بۆ جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه له ساڵى 2010 نێردراوه ، تێیدا هاتووه هه‌موو هێزه‌كانى پاسه‌وانى هه‌رێم به‌شێكه له سسته‌مى به‌رگرى نیشتمانى عێراقى ، سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدراڵ له‌و نامه‌یه‌دا پشتوانى خۆى بۆ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دووپات ده‌كاته‌وه له چه‌كداركردن و دابینكردنى پێداویستیه‌كانی هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، به‌هه‌مان شێوه له‌نامه‌یه‌كى تر بۆ وزیرى به‌رگرى عێراق داوا ده‌كات هێزى پێشمه‌رگه وه‌ك وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق پێداویستی بۆ دابین بكرێت.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتیشی" به‌گوێره‌ى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى له‌نێوان حكوومه‌تى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێم و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى كراوه ، هێزه‌كانى هه‌ردوولا واتا سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شى له‌و ناوچانه ده‌بن تا مادده‌ى 140 جێبه‌دێ ده‌كرێ.
یاوه‌ر وتیشی: به‌گوێره‌ى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى كراوه و خودى نورى مالكى ئیمزاى له‌سه‌ر كردووه ، پێویسته هێزى پێشمه‌رگه هه‌مان ئه‌و چه‌كانه‌ى هه‌بێت كه لیوایه‌كى سوپاى عێراقى فیدراڵه هه‌یه‌تى ، هه‌روه‌ها هه‌رێمى كوردستان مافى هه‌یه رێكه‌وتن بۆ كڕینى چه‌ك به ئاگادارى حكوومه‌تى فیدراڵ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بكات ، به‌ڵام حكوومه‌تى فیدراڵ نه بۆند بۆ كرین چه‌ك بۆ هه‌رێم ده‌كات ، نه رێگا ده‌دات هه‌رێمى كوردستان خۆى بۆندى كڕینى چه‌ك بكات، له‌كاتێكدا ئێمه وه‌ك هێزى پێشمه‌رگه كه به‌شێكین له سیسته‌مى به‌رگرى عێراق پێویستمان به‌چه‌ك هه‌یه بۆ پاراستنى خاكى هه‌رێم كه به‌شێكه له خاكى عێراق .
ڕوونیشكرده‌وه: له‌كاتى ئێستا سێ لیواى پاسه‌وانى سنوور سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى فیدراڵ له هه‌رسێ شاره‌كه‌ى هه‌رێم هه‌یه و ژماره‌یان ده‌گاته 15 هه‌زار پۆلیس، ئه‌وانه هه‌موو ئه‌و هێزانه فه‌رمان و موچه وئیداره‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدایه ، هه‌روه‌ها هه‌رچى پۆلیسى گومرك و پاسه‌پۆرت و نیشینگه و ڕه‌گه‌زنامه هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان هه‌مووى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقن ، جگه له‌وه‌ش له هه‌موو پارێزگاى هه‌رێم باره‌گایه‌كى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش و هه‌وڵگرى وه‌زاره‌تى به‌رگرى فیدراڵ هه‌یه ، ئه‌گه‌ر بێت هه‌مووی كۆبكه‌ینه‌وه ده‌توانین بڵێین زیاتر له 20 هه‌زار چه‌كدارى سه‌ر به دام و ده‌زگاكانى حكوومه‌تى فیدراڵ له هه‌رێمى كوردستان بوونیان هه‌یه و ئه‌ركى خۆیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌ست له‌كاروباریان وه‌ربدات.
له‌باره‌ی دروست بوونی دوو فیرقه‌ی سه‌ربازی كه بنیازبوو له‌هه‌رێم دابمه‌زرێت ڕای گه‌یاند" بۆ زیادكردنى رێژه‌ى كورد له‌ناو سوپاى عێراقى كه ته‌نیا 7% بووین ، له ساڵى 2007ه‌وه ره‌زامه‌ندى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵه‌و دراوه بۆ دامه‌زراندنى دوو فیرقه‌ى سه‌ربازى عێراقى له هه‌رێم و له‌خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان پێكبێت ، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و دوو فیرقه‌یه دانه‌مه‌زراوه ، له‌كاتێكدا ئێمه له‌ساڵى 2011 جارێكى تر نوسراومان بۆ به‌غدا كرده‌وه و داواى دامه‌زراندنى ئه‌و دوو فیرقه‌یه‌مان كردووه.
یاوه‌ر گوتیشی" هیچ كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له زیندانیه‌كانى هه‌رێم به‌ندنه‌كراوه و و ئه‌و قسانه دوورن له راستى ، به‌ڵكو حكوومه‌تى فیدراڵى خۆى دوو به‌ندیخانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و له‌ناوچه‌كانى دۆكان و چه‌مچه‌ماڵ كردۆته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك ئه‌وان كه‌سێك به هه‌تاهه‌تایی یان به له‌سێدره‌دان حكوم ده‌ده‌ین و له ترسی هه‌ڵاتن له‌و دوو به‌ندیخانه‌یه به‌ندى ده‌كه‌ن ، ئێمه لێره پارێزگارى له‌و زیندانیانه ده‌كه‌ن ، واتا ئێمه ئه‌و كه‌سانه زیندانى ناكه‌ین ، ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به گرتن و لێكوڵێنه‌وه دادگایی كردنى ئه‌وانه نییه .
زیاتر وتی: وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له ساڵى 1992 یاساى هه‌یه و له ساڵى 2007 هه‌موار كردۆته‌وه ، به‌ڵام تاكو وه‌اره‌تى به‌رگرى عێراق و فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق و ده‌زگاى دژه تیرۆرى یاساى نییه ، به‌ڵكو به یاساى سه‌رده‌می سه‌دام كار ده‌كه‌ن ، ئه‌مانه هیچ له‌گه‌ڵ ده‌ستور ناگونجێن.




