روونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە

گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بڕیارێكى لیژنه‌ى پێكهێنراو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ كه‌ركووك روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه، ئەمەش دەقەكەیەتی:
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له به‌غدا دوێنێ دووشه‌ممه 3/9/2012 چه‌ند بڕیارێكى به‌پێى ڕاسپارده‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ركرد كه به بڕیارى دانیشتنی 35ى رۆژى حه‌وتى هه‌شتی دوو هه‌زارو دوازده وه‌ریگرتبوو.
ئه‌و لیژنه‌یه‌یش به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر حوسێن شه‌هرستانی پێكهاتبوو بۆ ئه‌وه‌ى له پێشهاته‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ كه‌ركووك بكۆڵێته‌وه‌و راسپارده‌كانى خۆى به زووترین كاتی پێویست بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌رزبكاته‌وه.
ئێمه راسپارده‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌و ئه‌و بڕیارانه‌یش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه دوێنێ دووشه‌ممه 3/9/2012 به‌پێى ئه‌و راسپاردانه وه‌رگیراون، چونكه ئه‌و بڕیارانه ته‌نگ به هه‌رێم هه‌ڵده‌چنن و ڕۆڵى ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه، جگه له زیان گه‌یاندن به په‌یوه‌ندی و پره‌نسیپه‌كانى دراوسێیه‌تی باش له‌گه‌ل وڵاتانى ناوچه‌كه‌داو، مه‌به‌ست له‌و بڕیاره‌ى كه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران وه‌ریگرتووه‌و پێكهێنانى لیژنه‌ى ناوبراو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه روون و ئاشكرا بوو .
هه‌روه‌ها هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت و درۆ و ده‌له‌سه‌و پێكهێنانى لیژنه‌و ده‌ركردنى بڕیار دژ به رژێم بریتین له فرت و فێل كه هه‌ندێك كه‌س له به‌غدا راهاتوون بۆ به‌دیهێنانى نیازى دیكه بیانخه‌نه روو.
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه باشتر وایه واز له ورووژاندنى ئه‌م هه‌راو هوریاى راگه‌یاندنه بهێنرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئه‌نجامى دا به‌پێى رێ و شوێنى یاسایى و به ڤیزه‌ى هاتنه‌ژووره‌وه له باڵیۆزخانه‌ى عیراق له ئه‌نقه‌ره بوو.
گوته‌بێژى فه‌رمی به ناوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
4/9/2012




