وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نرخی پشكنینی پزیشكی بیانی له 100 دۆلار بۆ 40 دۆلار كه‌مكرده‌وه

به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هاوڵاتیان و هاوكاری كردنیان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخی پشكنینی پزیشكی بیانی له‌نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ر و بنكه‌ته‌ندروستیه‌كان له 100 دۆلار بۆ 40 دۆلاری كه‌م كرده‌وه،
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ پشكنین له‌لایه‌ن پزیشكی بیانی له‌بری 100 دۆلار ته‌نها 40 دۆلار بده‌ن، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌كاتی وه‌رگرتنی بره‌ی پاره‌ی زیاتر له 40 دۆلار وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگاداربكاته‌وه به‌ئامانجی به‌دواداچون و لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ری،
شایه‌نی باسه ئه‌م بریاره پێویسته ته‌واوی سه‌نته‌ر ونه‌خۆشخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی پابه‌ند بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پزیشكی بیانی له‌لایه‌ن كارده‌كه‌ن.




