سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له سه‌رۆكی قه‌واره‌ی (المواطن) کرد

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 4/9/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز به‌یان جه‌بر ئه‌لزوبه‌یدی سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق و سه‌رۆكی قه‌واره‌ی (المواطن) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
له دیدارێكدا ، به‌رێز به‌یان جه‌بر ئه‌لزوبه‌یدی سڵاوورێزی سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراقی به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و ته‌ئكیدیشی له سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كرده‌وه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و ئه‌و لێدوانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه له لایه‌ن ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌رهه‌ق به كورد كردبووی .
سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له سه‌ر قوڵایی په‌یوه‌ندی برایانه و مێژووییانه‌ی نێوان شیعه و كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراق كرده‌وه و داوایكرد كه پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه بێته پاراستن و بوار نه‌درێته هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌كه‌دار بكات و دووپاتیش له سه‌ر هاریكاری هه‌ر دوولا كرایه‌وه له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی ئێستای عیراق و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێ له سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌ش له به‌رێوه‌بردنی وڵات و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ی كه له نێوان لایه‌نه عیراقیه‌كاندا ئیمزا كراون .
سه‌رۆك بارزانی داوای له به‌رێز ئه‌لزوبه‌یدی كرده‌وه كه سڵاوورێزی بگه‌یه‌نێته سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم.




