له هه‌ولێر 9 كۆگاى ده‌رمان داده‌خرێن

لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو راگه‌یاند، نۆ كۆگای ده‌رمانمان له هه‌ولێر داخستووة و 40 ته‌ن ده‌رمانیش ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر‌و سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری و به‌شی بازاڕی چاودێریكردن ده‌رئه‌نجامی كارى لیژنه‌كه‌یان بۆ به‌دواداچوونى ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو راگه‌یاند كه "9 كۆگاى ده‌رمانیان داخستبوو و 40 ته‌ن ده‌رمانى به‌سه‌رچوویان له‌ناوبردبوو"، هه‌روه‌ها لیژنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌دواداچوون و پشكنینی سه‌رجه‌م كۆگاكانی ده‌رمان.
د.هۆگر سه‌باح، سه‌رۆكی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی هه‌ولێر له كۆنگره‌رۆژنامه‌وانییه‌كه رایگه‌یاند "به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندر‌وستی به‌رده‌وام چاودێریی كۆگاكانی ده‌رمانمان كردووه‌و حاڵه‌تی نایاسایی زۆریشیان تۆماركردووه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هاووڵاتیانیشه‌وه هه‌ر زانیارییه‌كمان پێبگات ئه‌وان به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن".
د.هۆزان جه‌رجیس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بازاڕ‌و چاودێریكردن له وه‌زاره‌تی ته‌ندورستش رایگه‌یاند "له به‌دواداچوونه‌كانمان بۆ كۆگانی ده‌رمان له هه‌ولێر 9 كۆگامان داخستووه، زیاتر له 40 ته‌ن ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچووشمان ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه و له‌ناومان بردوون"، گوتیشی "لیستی ره‌ش دروستكراوه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو بفرۆشێت یان كۆگای ده‌رمانه‌كه‌ی ته‌ندورست نه‌بێت ده‌خرێته لیستى ره‌شه‌وه".




