کوردانی سوریا یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌لوێستن

جێگری سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، ده‌بێ له سووریا دان به مافه‌کانی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بندرێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، کۆنگره‌که‌یان پشتیوانی له رێکه‌وتنی سیاسییی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردی سوریا ده‌کا.
به‌نکی حاجۆ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا که له هوتێل چوار چرا له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، رای گه‌یاند: ئامانجی ئێمه بۆ سه‌ردانی باشووری کوردستان بۆ پشتیوانی کردنمانه له رێکه‌وتنی هه‌ولێری نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردی سوریا که به چاودێری "مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئیمزا کراوه.
به‌نکی حاجۆ گوتی: به‌ستنی ئه‌و رێککه‌وتنه هه‌نگاوێکی گرنگ بوو بۆ دوورخستنه‌وه‌ی کورد له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌ک که زیانی بۆ‌به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکان هه‌بێت، بوونی رێککه‌وتنێکی له‌م چه‌شنه هۆکارێک بوو بۆ یه‌کخستنی هه‌لوێستی کورد له سوریا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له وڵاتانی عه‌ره‌بی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌درێ شه‌ڕێکی تائیفیه و کورد خۆی له‌و شه‌ڕه تائیفییه تێوه‌ناگه‌ڵانێت.
حاجۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: کورد له سوریا هه‌وڵ ده‌دا دوور بێ له‌و شه‌ڕ و کوشتنانه‌ی که ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ده‌درێ، کورد له سووریا به‌شێوه‌ی دیالۆگ کار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ده‌کا.
له‌باره‌ی داننانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش به مافه‌کانی کورد گوتی: هه‌لوێسته‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا جێی نیگه‌رانین، ئه‌وان ئێسته له‌ناو خۆشیان یه‌کگرتوو نین، سه‌دا 60ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا باوه‌ڕی به حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی هه‌یه، هه‌میشه دژی دیموکراسی و پاراستنی مافی مرۆڤن.
سه‌باره‌ت به یه‌کده‌نگ نه‌بوونی کوردیش له سوریا، گوتی: له‌سه‌دا 90ی کوردی سوریا یه‌کده‌نگ و یه‌ک‌هه‌لوێستن و دژی هه‌ر جۆره بیروبۆچوونێکی جیاوازان که له‌ناو خودی کورد هه‌بێ، ئه‌و 10له‌سه‌ده‌ی دیکه‌ش بیروبۆچوونی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ن که به‌ته‌نیا له گۆڕه‌پانه‌که دان یاخود ئه‌وانه‌ی به بیروبۆچوونی که‌سیی خۆیان لێدوان ده‌ده‌ن، ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی کورد نابێت.




