لێژنهیهكی هاوبهش بۆ پرسی ئاوی ئەڵوەن پێك هێنراوە

پاش ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا هۆكاری وشكبوونی ئاوی ئەڵوەنی بۆ نەبوونی هیچ ڕێکكەوتنێک لە چوارچێوەی چۆنیەتیی دابەشکردنی ڕێژەی ئاو لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گەڕاندەوە، كۆنسووڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر (سەید عوزێم حوسێنی) ئاماژەی دا كە لە ئێستادا لیژنەیەك لە نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و حكوومەتی عێراقدا بۆ قسەكردن لەسەر ئەو بابەتە و گەییشتن بە رێككەوتنێك لەسەری، پێك هێنراوە.
كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، ئەوەیشی ڕوون كردرەوە كە ئەو هیچ زانیارییەكی لەسەر ئەو بابەتە نییە و كارەكان زیاتر لە لای ئەو لیژنەیەن كە لە نێوان هەر دوو وڵاتدا دروست بووە.




