مالیكی فه‌رمانی بۆ هه‌ڵواسینی وێنه‌كانی خامنه‌یی له شه‌قامه‌كانی به‌غدا ده‌ركردووه
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی ده‌ركردووه كه وێنه‌كانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌یی له شه‌قامه‌كانی به‌غدادا هه‌ڵبواسرێن.
ئاژانسی "ئور نیوز" له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به‌م دواییانه سه‌رۆكوه‌زیران نووری مالیكی فه‌رمانێكی بۆ ئه‌مینداری گشتی شاری به‌غدای پایته‌خت صابر ئه‌لعیساوی ناردووه كه تێیدا فه‌رمانی پێ كردووه كه چه‌ند وێنه‌یه‌كی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌یی له چه‌ند شه‌قامێكی جه‌نجاڵ و قه‌ره‌باڵغی شاری به‌غدا هه‌ڵبواسرێن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بودجه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.




