له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكى چێنراولەكەركوك 3 پێشمه‌رگه بریندار بوون

سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى كه‌ركووك ئاشكرای كرد بۆمبێكى چێنراو به كاروانێكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك ته‌قییه‌ه‌وه . سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند له‌كاتى تێپه‌ربوونى كاروانێكى هێزه‌كانى فه‌وجى دووى لیواى سێى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له ناوچه‌ى پیشه‌سازى كه‌ركووك، بۆمبێكى چێنراو ته‌قیه‌وه و له ئاكامدا سێ پێشمه‌رگه برینداربوون .
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه له گوندێكى سه‌ر به شاره‌دێى ریاز بۆمبێكى چێنراو به هێزه‌كانى سووپاى عێراقیدا ته‌قیه‌وه و ته‌نها زیانى ماددى هه‌بوو .
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌والگرى به كوردستان تى ڤى راگه‌یاند یه‌كێك له گه‌وره داواكراوه‌كانى كه‌ركووك پێش چه‌ند رۆژێك له پارێزگاى بابل ده‌ستگیر كراوه كه له‌سه‌ر چه‌ندین كارى سیاسى و تیرۆر و سیخورى له‌لایه‌ن دادگاى كه‌ركووكه‌وه داواكرابوو.




